دوانگه‌ی سبه‌ی

پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن

(سبه‌ی‌):
رۆژی‌ 6ی‌ ئه‌م مانگه‌، رێكخراوی‌ خۆماڵی‌ تایبه‌ت به‌ چاودێریكردنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان راگه‌یاند: پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌ڕێی‌ نانبڕینی‌ فه‌رمانبه‌ران‌و فشارخستنه‌ سه‌ر لیسته‌كان‌و به‌كارهێنانی‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت‌و سامانی‌ میلله‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیاندا، پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن پێشێل ده‌كه‌ن.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی‌ گه‌نجانی‌ لیبراڵ‌ بۆ چاودێری‌ هه‌ڵبژاردن وێڕای‌ خستنه‌ڕوی‌ هه‌ندێك له‌ پێشێلكارییه‌كان، ره‌خنه‌شی‌ له‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان گرتوه‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكردنانه‌دا بێده‌نگی‌ هه‌ڵبژاردوه‌.
له‌كاتێكدا هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار به‌پێی‌ یاسا ده‌بێت هه‌لومه‌رجی‌ ئارام بۆ به‌ڕێوه‌چونی‌ پرۆسه‌كه‌ بڕه‌خسێنن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێشێلكاریی‌ ده‌كه‌ن.

به‌ رای‌ ئێوه‌:
1-پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ بۆچی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌؟
2-بۆچی‌ كۆمسیۆن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌دا بێده‌نگه‌؟
3-ده‌بێت هه‌ڵوێستی‌ رێكخراوه‌كان‌و رۆشنبیران‌و ده‌نگده‌ران له‌ئاست پێشێلكارییه‌كان چی‌ بێت؟


Monday, June 08, 2009
 
بیروڕا
1234
haq
 eytr basa gandaly gamawary hareamy kurdstan byr bkanawe ....bzy goran..... bzy kak nawshyrwan
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, July 09, 2009
سۆز - ڕانیه‌
 سڵاو گۆڕانخوازان به‌رله‌وه‌ی بچمه‌ سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم که‌ دڕاندنی پۆسته‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ و ترساندن ناتوانێت ببن به‌ ڕێگر له‌به‌رده‌ممان ئێمه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و ترساندن ناترسین ئێمه‌ گۆڕانخوازین میلله‌تی کورد له‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن ناترسێت چونکه‌ کیمیایی و زینده‌به‌چالکردن نه‌یتوانی ڕێگرمان بێت له‌به‌رده‌م مافه‌کانمان ئێستاش ده‌رکردنمان له‌ فه‌رمانگه‌کان و دڕاندنی پۆسته‌ر زیاتر هانمان ئه‌ده‌ن له‌وه‌ی که‌ گۆڕانمان ئه‌وێت به‌ڵێ هه‌موومان گۆڕانمان ئه‌وێت . 1- هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌یانه‌وێ به‌مجۆره‌ ڕێگربن له‌خه‌ڵکی ئه‌وان دوو حزبی زاڵمن ئه‌یانه‌وێ هه‌رچی ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ خۆیان بێت ئه‌یانه‌وێ هه‌رچی ماڵ و سه‌روه‌تی میلله‌ته‌ بۆ خۆیان بێت ئێستاش ئه‌بینن که‌ میلله‌ت چیتر ئه‌وانی ناوێت میلله‌ت بێزاره‌ میلله‌ت گۆڕانی ئه‌وێت وه‌ ناتوانن ڕێ له‌به‌رده‌م میلله‌ت بگرن ، ترس له‌ سه‌رنه‌که‌وتنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان هۆیه‌کی سه‌ره‌کیه‌ بۆ پێشێلکردنی پڕه‌نسیپه‌کانی هه‌ڵبژاردن . 2- ئه‌ندامانی کۆمسیۆن کێن سه‌ره‌تا ئه‌بێ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆمان بکه‌ین وه‌ڵامه‌که‌شی زۆر ئاشکرایه‌ چونکه‌ ئه‌وانیش هه‌مان ئه‌ندامان و ده‌سته‌ی ئه‌و دوو حزبه‌ن کۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆ نییه‌ ئه‌گه‌ر کۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆ بوایه‌ ئه‌یتوانی ڕێگربێت له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو پێشێلکاریه‌ی که‌ ئه‌و دوو حزبه‌ و داموده‌سته‌که‌ی ئه‌یکات . 3- پێویسته‌ له‌سه‌ر ڕؤشنبیران و ئه‌دیبان و نوسه‌ران و ڕێکخراوه‌ ناحکومیه‌کان هه‌ڵوێسته‌وه‌رگرن به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبکه‌نه‌وه‌ .
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, June 25, 2009
ئاريان /هه ولير
 به راى من بيشييلكاريه كانى ليستى كوردستانى بو ئه وه ده كه ريته وه كه بروايان به خويان نه ماوه ئه زانن وه كوو بيشتر خه لكيان له كه ل نه ماوه , برواشيان به ديموكراتى و هه لبزاردن نى يه له به ر ئه وه ى عقليه تى ئه و دوو حزبه تقبلى ديموكراتيه ت ناكات به هيج شيوه يه ك خوشيان به كه له كا ئه زانن به رامبه ر به ليسته كانى تر واته ( جياوازن ). بى ده نكى كومسيون بو دوو هو ئه كه ريته وه 1 : بى لايه ن نيين سه ر به و دوو حزبه ن 2 : بى ده سه لاتن به رامبه ر به و دوو حزبه , بويه بى ده نكيان هه لبزاردووه ئه كه ر وانه بوونايه ده بوايه به هيج شيوه يه ك........قبول نه كردبايه وه كوو كانديديك بو سه روكايه تى هه ريم له به ر ئه وه ى بى به شبوو له هه موو ئه و خالانه ى كه كومسيون ديارى كردبوو بو خو كانديد كردن . بيويسته هه موو بيشيلكاريه كان له لاى كومسيونى بالا تومار بكريت وه كوو سكالا ئه كه ر ئه وانيش هيج ئيجرائاتيك نه كه ن با ئه و بيشيلكاريانه بنووسرينه وه و ون نه بن و له بير نه كرين هه وليش بدريت له ريكاى ريكخراوه كان و روشنبيران ريكخراوه مروييه كان و ئه و لايه نانه ئاكادار بكرينه وه كه به يوه نديان به بوارى هه لبزاردنه وه هه يه له ده ره وه ى وولات ,به هيج شيوه يه ك بى ده نكى له و بيشيلكاريانه نه كريت , با نه ليين له به ر ئه وه ى ئيجرائات نى يه با بيده نك بين . تكا له هه موو خه لكيك ده كه م كه بجووك ترين خروقاتى ئه م دوو حزبه رابكه يه نن به هه ر شيوه يه ك بيت
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 14, 2009
fatma
 سلاو ئه م كاته تان باش :به راستی‌ زۆر عه یبه بۆ خه لكی‌ كوردستان ولیستی‌ گۆران كه وتونه ته پرو پاگه نده بۆ (ی ن ك و پ د ك )چو نكی‌ ئه م دو حیزبه پیشیل كاریان نه كردووه به لكو پیشیل كاری‌ ئه مانی‌ كردووه ئه مان پابه ندی‌ پرنسیبه كانی‌ هه لبژارندن به لام پرنسیبه كانی‌ هه لبژارندن ئه مانی‌ پیشیلكردوه ئه مان دزوو پیاوخراپ نین خه تای‌ داهاته خۆی‌ له خۆیه وه ده چیته گیرفانیان ئه م دوو حیزبه ...........خوا ناردونی‌ ئیوه خۆتان خرا پن ئه گه ر ئه م دوو حیزبه خراپن بۆ وه ك ............ خۆ رۆژی‌ دوای‌ را په رین واتا له 8\3\1991ئه مان هاتن به مۆنیكاو پیلاوی‌ اتالیی‌ 65$لاری‌ وه هاتن هه مو خاوه ن 4بۆ 5 ژن بون ئیستا داماوانه بی‌ ژنن جه ماوه ر به س پاته ی‌ لاستیكی‌ له پیابوو :هۆی‌ قورتان به به ر رۆژی‌ دی‌ سیداره ی‌ میلله تان بوهه لخری‌ .........
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 14, 2009
/Holland H. Mahmoud
 Le rozhhelaty nawerasta ta estash meseley dimukrasy tenha bneshte xoshey serznane u le Kurdistany emeshda helbete bote bneshte tale kurdyekey ser zmany zhinan u piyawany xelky eme. Ew dyardane taze nin u peshelkary shteky raste ke heye, belam gring eweye ke emjare hushyary xelky le astkda bet ke chy dy ewe qbuul nekat. Hiwadarim Gorran u gorrankary be jorek bteqetewe ke sertapa dnyay emroy dimukrasy bhezhenet. hichman le wlatan kemtr nye we hiwadarim emjare millety kurd mafekany xoy be dest benet. Heta esta le dushmny dereky slman nebuwe nashbet bo sandiny heqekany xoman le dosty xomalish chaw poshy bkeyn.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 14, 2009
محمد على
 ده‌سه‌لاَتدار ده‌زانێت ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ی‌ كه‌هه‌یه‌تی‌ هی‌ ده‌نگ ده‌رانی‌ نییه‌ ، كۆمسیۆن 70% به‌ دڵی‌ ده‌سه‌لاَتداره‌، رێكخراوه‌كان به‌ خۆپیشاندان ، ڕۆشنبیران به‌ نوسین و دیداری‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ، ده‌نگ ده‌ران له‌كاتی‌ ده‌نگ دان سزایان بده‌ن ...
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 14, 2009
ئاسو رايد
 بوچی‌ ئه گه ریته وه پیشیل كاریه كان ؟ بو كه له گایی‌ پارتی‌ و یه كیتی‌ فیربوون ئه مانه بویان چۆته سه ر .كۆمیسون بو یه قسه ناكات چونكه كۆمیسونی‌ داماو زیاد له نیوه یان سه ر به یه كیتی‌ وپارتین ئه مجا به ریزان بو ئیمه له كوی‌ ئه ژین ئیره روژهه لاتی‌ ناوه راست نییه .ئه ما بو هه لویستمان چیبكه ین غه یری‌ ئه وه ی‌ زیاتر سوربین له سه ر ئه وه ی‌ ده نگ به م مالویران كه رانه نه ده ین .چیتر من له تاقه تما نه ما ده نگ به مانه بده م و له سه ر جاده ش خه ریكه به مونیكاو لاندكروزه ری‌ لوك بانمان ئه كه نه وه ..وه لا بابه پاش ده نگیان پیبده م و ئه وان ریز له خوشیان ناگرن ئیتر من به ته مای‌ چیبم لییان هیوا ناویك له لاپه ره ی‌ یه كه مدا ........... 1_ئه لی‌ دعایه ی‌ لیستی‌ گۆرانه ..بابه تو بو ترساوی‌ به عاله می‌ ئاشكرا و به به لگه وه ئه گینا له سه ری‌ سه ره وه تاخواره وه خه ریكی‌ دعایه ن مام خوی‌ به ده می‌ خوی‌ فه رموی‌ ده نگ به لیستی‌ كوردوستانی‌ و كاك مسعود بده ن2_.........ئه لێی‌ تازه دوراون كاكی‌ برا تو له گوی‌ گادا خه وتوی‌ یان كه رو كاسیت هیچ نابینی‌ و نا بیستی‌ یان توش له ناو جیهانی‌ برفه نتازیای‌ مسۆله كاندا ئه ژیت بویه ئاگات له چینی‌ خوینه وارو هه ژارو گه نج و كاسپی‌ ناو شارو لادیكان نییه ....................
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, June 13, 2009
دلؤ فا ن ءمر ءثمان
 هه لبژاردن پرۆ سه یه‌كی‌ ته ندورسته به هه موو پیوه‌ره زانستیه‌كان له جیهان ئه گه ر ها توو هه ر نه ته وه یه‌ك توانی‌ ئه م پرسه به سه ركه تو یی‌ ئه نجا می‌ بدات بیگو مان ئه م نه ته وه یه پیگه یی‌ سیا سیی‌ به هیز ده بێت له نێوه نده سیا سیه و ئا بوریه كان كه ئه مش كۆ له كه یه‌كه بۆ دورست بوو نی‌ هه م نه ته وه هه م سنوریی‌ جو گرافیا یی‌ ده وله ت كه دوا تر ئه توا نیت سه ر به خۆ یی‌ را بگه‌یه‌نێت له نزیك ترین ده رفه ت . هه لبژاردنی‌ پاك ده بیته گه وره ترین سه رما یه بو ده وله مه ند كردنی‌ به ها دیموكرا تیه كان لیره وه سوپاس گوزاری‌ ئا راستیی‌ هه ردوو ریزداران مامی‌ گه وره مام جه له ل و كاك نه وشیروان ده كه م كه هه ردو كیان بیوچان هه ولی‌ باشیان داوه له پیناو دیموكراتیزه كردنی‌ به ها دیمو كراتیه كان دواتر پیموایه كه س زاتی‌ ئه وه نا كه ت ئه مجاره یاری به چاره نوسیی‌ خه لكی‌ كوردستا ن بكات راسته له هه لبژاردن براوه ودۆراو هه یه به لام سه رنجام هه موو لیسته كان سه ركه وتو ده بین له سه رخستنی‌ ئه و پرسه گرنگه كه پیوه سته به ژیا نی‌ سیا سیی‌ با شوو ری‌ كوردستان
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, June 13, 2009
به‌ختیار مه‌حمه‌د_به‌ریتانیا
 1;پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ بۆچی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌؟ 2-بۆچی‌ كۆمسیۆن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌دا بێده‌نگه‌؟ 3-ده‌بێت هه‌ڵوێستی‌ رێكخراوه‌كان‌و رۆشنبیران‌و ده‌نگده‌ران له‌ئاست پێشێلكارییه‌كان چی‌ بێت؟ بۆ پرسیاری 1- هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات ترس وکه‌م ده‌نگی وای لێان کردوه‌ که‌ پیش وه‌خت ده‌س بکه‌ن به‌ خورقاتی نا پاسای نا به‌جی ئه‌مه‌ش ته‌نها ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ناعه‌دلیتی هه‌ردوو حزب وببی گێو نه‌دان به‌ یاسای هه‌ڵبژاردن :2-کۆمیسیون له‌ وه‌ڵاتی ئیمه‌ هیشتا له‌ و ئاسته‌ نه‌گه‌شت وه‌ که‌ چون سزای پێشلکاری ده‌ربکات چونکه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ لاواز بۆنی که‌سانی نا کۆمیسێون که‌ ترس و جورئه‌تی هه‌ردوو حزبیان نیه‌ کۆمیسوێنش پێک هاتووه‌ له‌ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات به‌واتاێه‌کی که‌ کۆمسیون ئه‌بێت سزا بدرێت چونکه‌ که‌س سزا نادات له‌ پێشلکاری به‌ رای خۆم کۆمسیوێن له‌ ژێر گوشاری هه‌ردوو حزبان خۆشیان سه‌ر به‌ وانن؛3-که‌ کۆمیسوێن هه‌ڵویستی نه‌ بوو بروا ناکم که‌س بتوانێت هه‌ڵویست وه‌رگرێت هه‌لویست وه‌گرتن لای ئیمه‌ ته‌نها ریپێوان ئه‌بوایه‌ خه‌لک له‌م پیشلکاری دژ به‌ لادانی ئه‌و که‌سانی له‌ کۆمسیۆنن خۆیان به‌ پسپور ئه‌زانن داوای گۆرانی ئه‌ندامانی کۆمسیون بکه‌ن چونکه‌ بێ ده‌نگن له‌ پێشێلکاری هه‌ردوو حزب کۆمسێونش به‌رپرسیاره‌ له‌ پێشلکاره‌
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 12, 2009
شابازكه ركوكى
 سلاو بيشيل كاريه كانى ليستى كوردستانى كاريكى سروشتيه بؤهه رحكومه تيكى ناسؤسيال ديمكراتى دكتاتؤرى عه شايه رى بنه ماله يى ئه مانه له ..........هاتونه ته ده ر ئه بى عه قليتى ئاوا له بيشلكانى ج بزانن يان له بره نسيب جى تى ده كه ن ئه مانه به زده زانن كورد له دوو ناوجه ى تاله بان وبارزان بيك ديت و كوردكؤ يله و خزمه تكارى ئه مانه ته نانه ت بيشيل كاريه كانيان له ريكايى سايتى جاوديره وه دووقؤلى كه وتو نه ته ورينه من وا بؤيى ده جم له تاو ليستى كاك نه وشيروان باره كاى هه روو مكتب سياسيان بكؤيزنه وه (نه خؤشخانه ى ده روونى هه ولير )ده نائه م بيى سه ره و به ره يه ى ديماكؤجيه ى .......... بؤجى
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 12, 2009
mhamad hama.s
 slaw leber ewey ke ezann dolarekan kem ebiytewe
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 12, 2009
halo
 darkrdne kaderane(y.n.k)lapostakanyan garanawae mam galalabo naw (y.n.k)yaxwdpash brke newan nawsherwan mstafaw dwpartakaetra ıya ıwrwdawanay rwla kurdstan dakat bwne pesh brke newan mashed barzane w d. barhama bo bwn basarok harem
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 12, 2009
باوكي ذياكؤ- هةولير
 سه‌ره‌تا سلاو له‌ هه‌موو خوینه‌رانی سایتی هه‌ق و راستی به‌رای من پێشێلكردنی پره‌نسیبه‌كانی هه‌لبژاردن له‌ لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لات دار خۆی له‌ خۆیدا ترسیكه‌ له‌ دیموكراسی و له‌ كۆمه‌لانی خه‌لك ئه‌كه‌ر ئه‌وان بروایان به‌ خۆیان هه‌بی ده‌بی له‌كاتی خۆی ده‌ست بكه‌ن به‌ بروپاگنده‌ی هه‌لیژاردن نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن , ئه‌وان خه‌لك كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بی دوای ئه‌وه‌ باسی هه‌لبژاردنیان بۆ ده‌كه‌ن ئایا ئه‌وه‌ دیموكراسی یه‌ ؟ بۆ مه‌سه‌له‌ی كومسیۆنی بالاش به‌ڕای من سه‌ربه‌خۆی ئه‌و كۆمسیۆنه‌ ماوه‌یه‌كه‌ نه‌ماوه‌ و به‌س به‌ناو ده‌لێن سه‌ربه‌خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بێت چۆن له‌ئاستی ئه‌و هه‌موو پێشێلكاریانه‌ بێده‌نگ ده‌بیت . له‌سه‌ر هه‌موو رۆشنبیر و خاوه‌ن قه‌له‌م و هه‌موو دلسۆزانی كوردستان پێویسته‌ له‌وه‌ بگه‌ن كه‌ ئه‌م دوو حیزبه‌ ده‌سه‌لات داره‌ دیكتاتۆریه‌تیكی نوی بۆ نه‌وه‌كانی كوردستان ده‌هێنن له‌ به‌رگێكی نوێوه‌ بۆیه‌ له‌سه‌رمان پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ بوه‌ستین و داوای گۆران بكه‌ین له‌ هه‌موو داموده‌زگاكانی كوردستان ئه‌وه‌ش ئاوا به‌ ئاسانی ناكری ئه‌گه‌ر ده‌ستمان نه‌خه‌ینه‌ ده‌ستی یه‌كتر و سه‌رخستنی لیستی گۆران و كاك نه‌وشێروانی رابه‌ری گۆران له‌ كوردستان .
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 12, 2009
Asokurd / Berlin
 به‌ڕێزان ، ماندوو نه‌بن : 1-پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ بۆچی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌؟ 1.وه‌ڵام: (ڕاسستکردنه‌وه‌یه‌ک) ئه‌م دوو پارته‌ له‌ دووای ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوانیان له‌ سه‌ر (پاره‌ و پۆست) بوون به‌یه‌ک پارت ،دوو پارت نین و ته‌نیا به‌ تیۆری پارتن ، به‌ڵکو به‌ پراکتیک له‌ خێڵێکی نیمچه‌ ڕێکخراو ئه‌چن . هۆکاری پێشیلکاریه‌کان ناسه‌روه‌ری یاسایه‌،پێیان وایه‌ هه‌بوونی هه‌ر ده‌نگێک له‌ده‌ره‌وی بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌واندا، مه‌رتسییه‌ بۆ قه‌باره‌ی (پاره‌ وپۆست)ه‌کانیان. 2-بۆچی‌ كۆمسیۆن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌دا بێده‌نگه‌؟ 2.وه‌ڵام:(السکوت علامه‌ الرضی) ، بێده‌نگی نیشانه‌ی قایلبوونه‌. 3-ده‌بێت هه‌ڵوێستی‌ رێكخراوه‌كان‌و رۆشنبیران‌و ده‌نگده‌ران له‌ئاست پێشێلكارییه‌كان چی‌ بێت؟ 3.وه‌ڵام:کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ سه‌لماندی پێشیلکارییه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌یان له‌ ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندا، پاشان تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر لایه‌نی پێشێلکار وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م ، ئه‌گه‌ر په‌رچه‌کرداری باشی لێبه‌رهه‌م نه‌هات ، به‌ناچاری په‌نا ببرێت بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی .
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 12, 2009
ڕێباز
 له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ندێ له‌ڕێکخراوی گه‌نجان هه‌ستان به‌ کۆمه‌ك بۆ ئۆباماو ماڵ به‌ماڵ ئه‌گه‌ڕان وه‌ك کاری خۆبه‌خش بۆ سه‌رکه‌وتنی لیستی ئۆباما، گه‌ر کارێكی وه‌ك ئه‌مه‌ بۆ لیستی گۆڕان له‌لایه‌ن هه‌ندێ ڕێکخراوو نووسه‌ران وڕووناکبیران ساز بکرێ شتێکی نوێو باشه‌
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 12, 2009
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -4- په‌ڕه‌
1234
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
كۆبونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی‌
كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند
مه‌رگی‌ به‌ناز؟
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور و ماده‌ی‌ 140
بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
نامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
تۆپباران و له‌شكركێشی‌ ئێران
دوای‌ باشوری‌ سودان، كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194؟
پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
داهاتوی‌ كورد له‌ توركیا
كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌
بودجه‌ی‌ 2011
تیرۆری‌ رۆژنامه‌نوسان؟!
دوای‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان، چی‌ بكرێت؟
نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان
كوردستان به‌ره‌و گۆڕان
ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان
 1         
   

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ