Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دیمانه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌




Monday, February 15, 2010
 
     

سازدانی‌: ئه‌له‌ند مه‌حوی‌
شاعیری‌ گه‌وره‌ی‌ كورد شێركۆ بێكه‌س به‌پێویستی‌ ده‌زانێت، كه‌ ئه‌مجاره‌ كورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ (7/3/2010) ئه‌زمونێكی‌ نوێی‌ دیموكراسی‌ نیشانبدات‌و ئه‌و هه‌ڵانه‌ دوباره‌ نه‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ (25/7/2009)دا رویاندا، هه‌روه‌ك هه‌ڵوێسته‌ش ده‌كات له‌سه‌ر توانای‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا.

شێركۆ بێكه‌س له‌م دیداره‌ی‌ به‌ره‌و گۆڕاندا باسله‌وه‌ده‌كات؛ كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ (25/7) گۆڕانێكی‌ نوێی‌ به‌سه‌ر ژیانی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و په‌رله‌ماندا هێناوه‌‌و په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ ره‌نگین كردوه‌‌و بوه‌ته‌ هۆی‌ له‌دایكبونی‌ ئۆپۆزسیۆن.

به‌ره‌و گۆڕان: له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ (25/7)دا بارگرژییه‌ك له‌نێوان لایه‌نگرانی‌ لیسته‌كاندا دروستبو، هه‌ندێك لایه‌نیش تۆمه‌تباركران به‌ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاریی‌، پێویسته‌ چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ مانگی‌ داهاتودا، هه‌رێمی‌ كوردستان نمونه‌یه‌كی‌ جوان نیشان بدات؟
شێركۆ بێكه‌س: ده‌مه‌وێت به‌ر له‌ هه‌مو شتێك ئه‌وه‌ بڵێم، كه‌ پێویسته‌ كه‌شوهه‌وای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتو بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌هاوكاریی‌ هه‌مو لایه‌ك، له‌ لیسته‌كان‌و حكومه‌ت، به‌تایبه‌ت پۆلیس‌و ئاسایش، چاویان له‌سه‌ر ئارامیی‌‌و دڵنیایی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ بێلایه‌نانه‌ كاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رن، هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و رێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بن، له‌ راستیشدا یه‌كه‌م به‌رپرسی‌ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان‌و پۆلیس‌و ئاسایش.
دیاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ وه‌ك (7/3)دا پێشێلكاریی‌ هه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ بۆ من زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ پێشێلكارییه‌كان نه‌گاته‌ خوێنڕشتن، چونكه‌ كه‌ دڵۆپه‌ خوێنێك بیندرا، ئه‌وكاته‌ ناتوانین ناوی‌ بنێین دیموكراسی‌‌و هه‌ڵبژاردن.

به‌ره‌و گۆڕان: هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ (25/7)ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان چی‌ هێنایه‌ كایه‌وه‌‌و چی‌ لێ‌ فێربوین، ئایا جیاوازی‌ چییه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ (7/3)ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق؟
شێركۆ بێكه‌س: وه‌ك ده‌زانین ئه‌مجاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌شێوه‌ی‌ لیستی‌ كراوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێمه‌ نابێت لیستی‌ جیاوازمان پێ‌ سه‌یربێت، من بإوام به‌ لیستی‌ جیاواز هه‌یه‌ له‌ ئێستادا، به‌مه‌رجێك له‌ به‌غدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كانی‌ كورد هه‌مویان ببنه‌وه‌ به‌ یه‌ك ده‌نگ، با بیر‌وڕای‌ جیاواز هه‌بێت، به‌ڵام له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ جه‌وهه‌ریدا یه‌ك بگرنه‌وه‌. من پێموایه‌؛ یه‌كێك له‌و گۆڕانانه‌ی‌ كه‌ كه‌وته‌ ناو ژیانی‌ سیاسیی‌ كورد‌و په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌؛ كه‌ ره‌نگین بو، له‌ دو ره‌نگ تێپه‌ڕی‌، ئێمه‌ چه‌ند ره‌نگێكمان ده‌وێت، دو ره‌نگمان ناوێت، دو ره‌نگ دیمه‌نه‌كان وه‌ك خۆی‌ ده‌هێڵێته‌وه‌ له‌ كوردستاندا، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجاربو ئۆپۆزسیۆن له‌دایك بو، به‌بێ‌ ئۆپۆزسیۆن واته‌ مردو.
هه‌روه‌ها هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌‌و هه‌مومان چاومان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی‌ پڕۆسه‌كه‌ بێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌‌و رێك‌وپێك، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ (25/7)دا وه‌ك زانرا‌وه‌ زۆر شوێنی‌ ناوخۆیی‌‌و بیانیش باسیان كرد، ساخته‌كاریی‌ كراوه‌، ئێمه‌ ئومێد ده‌كه‌ین، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌زمونی‌ (25/7) ئه‌وه‌مان فێرده‌كات، كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ (7/3) شێوازی‌ نوێ‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بدۆزینه‌وه‌، شێوازێك كه‌ خه‌ڵك لێی‌ رازی بێت، هه‌روه‌ها پێویسته‌ حكومه‌تیش ده‌رفه‌ت بۆ سه‌رجه‌م لیسته‌كان وه‌كو یه‌ك بڕه‌خسێنێت له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردندا.
زۆر پێویسته‌ له‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا نه‌كرێت، بۆ نمونه‌ له‌ شیعرێكدا وتومه‌: (من باوكێكم هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر پانتۆڵێكم بۆ بكات، ده‌بێت له‌ ته‌له‌فزیۆندا پیشانبدرێت؟، ده‌بێت رۆژنامه‌كان به‌گه‌وره‌یی‌ وێنه‌كه‌ی‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌؟)، چونكه‌ ناكرێت به‌رده‌وام بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ رابردو، ده‌بێت چاومان له‌ ئاینده‌ بێت.

به‌ره‌و گۆڕان: ئه‌ركی‌ نوێی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد چی‌ ده‌بێت له‌ خولی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا؟
شێركۆ بێكه‌س: نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا، ده‌بێت رۆڵێكی‌ گرنگ‌و كاریگه‌ر ببینن، له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ ده‌بێت هاوڵاتییان به‌ ئازادانه‌‌و سه‌ربه‌ستانه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ نوێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان‌و هه‌ڵیبژێرن، هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌ به‌غدا سه‌رجه‌م لیسته‌ كوردییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ گه‌وره‌كاندا یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌ك هه‌ڵوێستبن، ئه‌گه‌رچی‌ له‌ ئێستاشدا به‌لیستی‌ جیاواز به‌شداریی‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، چونكه‌ وه‌ك ده‌یبینین له‌ ئێستادا فاشیه‌تێكی‌ نوێ‌ له‌عێراقدا به‌رزبوه‌ته‌وه‌، ئه‌و فاشیه‌ته‌ تازه‌یه‌ مه‌رج نییه‌ وه‌ك سه‌رده‌می‌ به‌عسی‌ سه‌دام بێت، به‌ڵام بۆنی‌ سه‌دامی‌ لێدێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی‌ مه‌ترسییه‌، ئه‌م فاشیانه‌ هه‌مو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێت مافه‌كانی‌ كورد له‌ ده‌ستوردا له‌باربه‌رن، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مومان له‌ به‌غدا چاومان له‌ مافه‌كانی‌ كورد بێت.
پاشان ئێمه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت له‌ خولی‌ پێشودا په‌رله‌مانتار هه‌بو تا خوله‌كه‌ ته‌واو بو، قسه‌یه‌كیان نه‌كرد. له‌ راستیدا پێویسته‌ نوێنه‌ره‌كانی‌ كورد جگه‌ له‌وه‌ی‌ پاشخانێكی‌ رۆشنبیرییان هه‌بێت، پێویسته‌ ئازا‌و بوێربن.
یه‌كێك له‌ كێشه‌كانمان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئه‌وه‌یه‌؛ نوێنه‌ره‌كانمان عه‌ره‌بی‌ نازانن، ناتوانن به‌ پاراویی‌ قسه‌ بكه‌ن، من نازانم ئایا بۆمان نییه‌ ئێمه‌ به‌كوردی‌ قسه‌ بكه‌ین؟ با لیژنه‌یه‌كی‌ وه‌رگێڕان بیكات به‌ عه‌ره‌بی‌، من حه‌زده‌كه‌م بۆ یه‌كه‌مجار له‌ خولی‌ ئاینده‌دا گوێم لێبێت په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان به‌ كوردی‌ له‌ په‌رله‌ماندا قسه‌ بكه‌ن، زمانی‌ كوردی‌ له‌ ده‌ستوردا به‌ڕه‌سمیی‌ ناسراوه‌، پێویسته‌ په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌كانیش خۆیان فێری‌ كوردی‌ بكه‌ن، كه‌ هه‌رگیز گوێیان نه‌داوه‌تێ‌.
هه‌روه‌ها من ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا ئێمه‌ دۆستی‌ راسته‌قینه‌مان تا سه‌ر نییه‌، هیچ حیزبێكی‌ عێراقی‌ سوننه‌ بێت یان شیعه‌ نایبینیت دو دێڕی‌ رونی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ماف‌و چاره‌نوسی‌ كورد هه‌بێت، ئێمه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ ساغبكه‌ینه‌وه‌، لایه‌نێك ئه‌گه‌ر دۆستی‌ كورده‌ پێویسته‌ روئیای‌ هه‌بێت بۆ دۆزی‌ كورد، چونكه‌ ئێمه‌ هه‌مومان عێراقی‌ نین، ئێمه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ عێراقی‌ بین، كوردین.

به‌ره‌و گۆڕان: بۆ پشتیوانی‌ ئه‌مریكا له‌ كورد چی‌ ده‌ڵێیت، ئایا نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا ده‌توانن مافه‌كانی‌ كورد مسۆگه‌ر بكه‌ن، یان دۆستایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا؟
شێركۆ بێكه‌س: ئه‌مریكا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ به‌ كوردی‌ داوه‌ ته‌نیا قسه‌یه‌، كه‌ نوێنه‌رێكیان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن به‌ كورد ده‌دات، خۆ ئه‌مه‌ نه‌بوه‌ به‌ به‌ڵگه‌نامه‌، كورد هه‌تا ئێستا ئیمزایه‌كی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مریكادا نییه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌مریكا هه‌ر فایلێكی‌ نییه‌ به‌ناوی‌ كورده‌وه‌، ئه‌مریكا فایلی‌ به‌ناوی‌ عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ناو فایلی‌ عێراقدا چه‌ند لاپه‌إه‌یه‌كی‌ بۆ كورد‌و شیعه‌‌و سوننه‌‌و توركمان هه‌یه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
aram
 hamo dlxwshbwen ba nwsino bwchonakae kak sherko bekas balam badaxawa ka binim oxwndmawa lakurdstan post darbarae awae dang nada ba listi dasalat xaena aya kaka sherko jwabi bwama chiya. wa hiwadarm wae nawtbet. agar wabet bwchi la%75 millat dangnadat ba dasalat amana hamoyan xaenn. brwanakam hamisha zwrena pakopoxtn dlswzi gwrann..
جةيران
 سلاو:- ئێمه‌ش هیوادراین هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌م جاره‌ بێ‌ غه‌ل وغه‌ش بێت،به‌لام هه‌ر له‌ئیستاوه‌ لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵات دار په‌نای‌ بردۆته‌ به‌ر به‌كار هێنانی‌ ترس و تۆقاندن به‌ به‌كارهێنای‌ هێز و چه‌ك و نمایشی‌ عه‌سكه‌ری‌ خه‌ڵك ئه‌ترسێنن (گه‌ل) راپه‌رینی‌ له‌ 7/3 دا بۆئه‌وه‌نه‌كرد تا به‌م شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر جاده‌ی‌ سالم ئیهانه‌ بكرێت به‌م كارانه‌ خۆیان جوان ناكه‌ن ، بگره‌ هه‌ركه‌سێك به‌ره‌قی‌ جوابی‌ (گه‌ل) بداته‌وه‌ ئه‌بێت خۆی‌ به‌ر پرسیاربێت به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه‌ی‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ، رشتی‌ خوێنی‌ هاوڵاتیان كێ‌ قازانجی‌ لێێ‌ ئه‌كات خۆ ئێمه‌ هێشتا سه‌ر به‌خۆ نه‌بووین تاوابه‌سه‌ر یه‌كتری‌ بهێنین ، نه‌وه‌كانی‌ داهاتوومان به‌ ترس و تۆقاندن په‌روه‌رده‌ ئه‌كه‌ین خۆش كارێك ئه‌كه‌ین به‌داخه‌وه‌ گه‌ر شه‌هیدان زندوو ببوونایه‌ته‌وه‌ چیان پێ‌ ئه‌وتین؟! ئه‌وانه‌ی‌ فێری‌ فێڵ بوون به‌بێ‌ فێڵ ئیداره‌ئه‌كه‌ن (كورد واته‌نی‌ خوویه‌ك فێربووی‌ به‌ شیری‌ ته‌ركی‌ ناده‌ی‌ به‌ پیری‌) . به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ لامه‌لایه‌نێكی‌ ده‌سه‌ڵات كار بۆ ته‌زویرات ئه‌كات خه‌ریكی‌ په‌یوه‌ندی‌ كردنن به‌هه‌ندێ‌ مامۆستاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رۆژی‌ ده‌نگدان ته‌زویراتیان بۆ بكه‌ن له‌م رۆژانه‌دا به‌په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌ندێ‌ مامۆستاوه‌ كردوه‌ له‌ ( قه‌ره‌هه‌نجیر و كه‌ركووك و چه‌مچه‌ماڵ و شۆرش) , لێره‌وه‌ داواله‌مامۆستایانی‌ به‌ ویژدان ئه‌كه‌م خۆیان بۆ ته‌زویرات ئاماده‌نه‌كه‌ن و ژیانی‌ دین و دنیای‌ خۆیان نه‌ سووتێنن ، هه‌ركه‌س بیر له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ مه‌زن و پێشه‌وای‌ مووسڵمانان (دخ) بكاته‌وه‌ په‌نا ناباته‌ به‌رفێڵ كه‌ئه‌فه‌رمووێت (من غشنا فلیس منا) ووته‌ی‌ راستی‌ پێغه‌مبه‌ر .
ARAM ALMANYA
 slaw mamostai mazni honrawai kurdi....mn hamu kat alem basha bo har ema lajer bari saikolojida bin ka ba zmani 3arabi har abet qsayan lagalda bkain,,,,ba awanish wak zorinai kurd la kurdstan i bashur ka ba 3arabi qsayan la galda dakain ba awanish xoyan feri kurdi bkan .agar hazi le bkanu hazman le bkan...............
delshad kurdeki rozhhelat
 slaweki kurdanatan le bet,mnish besh be hali xom hiwadarm halbzhardni aw jare halbzhardneki aram bet u dor bet le her jore tondo tezhiek.
diary
 slaw la hamw goran xwazan slaw la sh3iry gawra mamosta sherko bekas...hiwadarm halbzhardni amjara be tazwirw la kasheki arama bet ta kurdstnakaman bgoretw aemash la tarawga bgareinawa naw bawashi neshtimanw daikman
omed issa
  سه‌باره‌ت به‌ فاشیزمی نوێ بڕیار و یاسا و چه‌سپاندنی نموونه‌یه‌کی زۆر زیندوو وه‌ربگرین له‌سه‌رده‌می ڕژێمی فاشی سه‌دام سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی عیراق ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون ،دوای ڕوخانی فاشیزم و ئه‌گه‌ر به‌سه‌ردان بگه‌ڕێیته‌وه‌ کوردستانی عیراق له‌ فڕۆکه‌ خانه‌ پێت ده‌ڵێن دوای ده‌ڕۆژ سه‌ردانی دائیره‌ی ئیقامه‌ بکه‌ له‌وێش فایله‌کت بۆ پڕ ده‌که‌نه‌وه‌ هه‌ر سه‌فه‌ره‌ و فایله‌ک و هه‌مان یاسای فاشیزم له‌ هه‌رێمی کوردستانی عیراق په‌یڕه‌و ده‌کرێ .
shahedi zendu
 slaw la goran xwazan mnesh hewadarm be saxtakare kotaebet balam zor badaxawa ka dasalate kurdi tazuer har dakat uagar boe bkret aw kursyanae ka goran aehenet aedat ba arabu turkuman bzhe goran bzhe eradae xalki kurdistan
shvan-slemany
 dast xosh ay sha3ira ba halwestaka
Hiwa
 Supas u pezanin bo gewre pyawy kurd mamosta sherko. berasty kurd ta kesany wek mamosta sherkoy hebet behich hezek lebn nayet. ewkese gewrane emeyan ferkrd ke mel bo (parew u pley wehmy hizbi) newy nekein wek chon xoyan hich kat be temay plew u payew deselaty shexsy nebun, we legel eweshda deselaty pawanxwazy u benemalyan be xelky kurd nasand ke chend chaw chnokane chawy temahyan briwete serwet u mlk u maly hawlatyan u bazrganysh be xweny ( SHEHYDANEWE) deken. ke gwaya ewan dwnyayeky trewe hatun xelky kurdstan ebet her re'iyet u nokerayetyan bo bkat. Bo peshewe berew goran
yousif
 مادام شێرکۆ بێکه س شاعیری گه وره ی گه له که مانه و لاریمان لێ ی نییه ئاوهاش جێگه ی خۆیه تی که له گه ڵ چینی هه ژارانی گه له که یدابێت من پێم وایه ئه م هه ڵوێسته ی شاعیر گه وره تر ده کات. هیوادارم هه موو پێکه وه سه یری ئێستا بکه ین و به مێشک هه ڵسه نگاندن بکه ین نه ک به سۆز یان ڕابووردوو چونکه ئێمه ئێستا له ژیانداین و هه وڵمان بۆ ئێستایه .زۆر سوپاس
باوکی هه‌ولێر/نه‌رویج
 سه‌ڵاو له‌هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان. هیودارم هه‌ڵبژاردن دووربێت له‌ توندو تیژی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداره‌ چاوبرسیه‌کانی کوردستان ژیانی خه‌ڵکیان داگیرکردووه‌ و سامانی ووڵات و میلله‌ت به‌ مێگه‌لی مه‌ڕو مانگا ئه‌زانن، هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ که‌وتوونه‌ته‌ گیانی میلله‌ت و جه‌ماوه‌ری گۆڕانخوازان. به‌ڵام به‌لای منه‌وه‌ ئه‌وه‌ چاکترین کرده‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات ده‌یکات له‌ ئاست مییلله‌ت و گۆڕانخوازان، چونکه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ سه‌ره‌مه‌رگدایه‌ و په‌له‌قاژه‌یه‌تی، ده‌بێ گۆڕانخوازانیش ئه‌وه‌یان قه‌بول بێت، چونکه‌ ده‌سه‌ڵات گۆڕی خۆی هه‌ڵده‌که‌نێت که‌ میلله‌ت ئازارده‌دات. هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵات زیادتر توندوتیژی بنۆێنێ ده‌رهه‌ق میلله‌ت، که‌واته‌ زیادتر له‌ لێواری مه‌رگ نزیك ده‌بنه‌وه‌. سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ره‌. گه‌ندڵان و .........به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو.
Nakam-Finland
 Na bo ajawegeerri.... bellee bo beheemni berreewecuni hellbijardn ..
lewend
 منیش هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
safin mamnd
 ba rasti Kak Sherko Bekas shaireke gwria ,baraste haqe xalati NOBELA.
به‌ختیار محمد_به‌ریتانیا
  سڵاو مامۆستا بێ که‌س له‌م چه‌رخه‌دا ئاواز وشیعریش ده‌گۆڕدرێت به‌ڵام........ به‌ هیواین به‌ ئارامی پروسکه‌ بڕوات وه‌ک شیعره‌کانت ئارام بن
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ به‌در به‌رپرسیارێتی‌ دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌مریكا عێراق: گرنگیدان به‌ به‌رهه‌می‌ نه‌وت به‌ ته‌نها، كه‌رته‌كانی‌ تری‌ دواخستوه‌ توركیا داوای‌ ته‌سلیمكردنی‌ 300 ئه‌ندامی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات گۆڤاری دێرشپیگل: تورکیا چه‌کی کیمیایی دژ به‌ گه‌ریلاکانی‌ په‌كه‌كه‌ به‌کارهێناوه گه‌رمیان: بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ گروپی‌ (ناوه‌ندی‌ رێكخراو و گروپی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ مه‌ده‌نیه‌كان) راگه‌یاندرا كارمه‌ندانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا ده‌كه‌ن له‌ كاتی‌ مۆڵه‌ت وه‌رگرتندا ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج بكرێت بناری‌ قه‌ندیل، هاوكاری‌ ئاواره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌كرێت به‌ریتانیا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ ئەنجومەنەکانی هەرێمی ناوەڕاست ئه‌نجام ده‌دات نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا: داوامانكردوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كی گشتی سه‌ربه‌خۆ بۆ هێزه‌كانی‌ به‌رگری شارستانی‌ بكرێته‌وه‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ نێوان سلێمانی‌ – سنه‌ – تاران ده‌كرێته‌وه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه له‌ دیاربه‌كر ده‌ستگیرا به‌سه‌ر نزیكه‌ی‌ دو ته‌ن و 500 كیلۆگرام حه‌شیشه‌دا به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی پاكستانه‌وه‌ 800 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و 150 بێسه‌ر‌و شوێنن ئه‌ندامێكی لیستی‌ عێراقیه‌: ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تی رزگاری‌ نیشتمانی‌ پێكبهێنێت لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی له‌ باره‌ی‌ هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر (كه‌شتیگه‌لی‌ ئازادی‌) راده‌گه‌یه‌نرێت