(ئه‌دیسۆن)ه‌كانی‌ هه‌رێم

پشكۆ ناكام


...میلله‌تانی‌ دونیا خواخوایانه‌ داهێنه‌رێكیان تیا هه‌ڵكه‌وێت، لای‌ ئێمه‌ ته‌نها له‌ یه‌ك ساڵدا! نزیكه‌ی‌ 700 حه‌وت سه‌د داهێنه‌ر ده‌رئه‌كه‌وێت، كه‌چی‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ وازیان لێناهێنن و ره‌خنه‌ و تانه‌ و شتی‌ تریش بارانیان ئه‌كه‌ن، قه‌یچێكه‌ كه‌سێك سێ‌ جۆر میوه‌: هه‌رمێ‌ و هه‌ڵوژه‌ و قه‌یسی‌ ئه‌كا به‌ گۆرانی‌، ئه‌و میوانه‌ بكرێن به‌ گۆرانی‌ باشتره‌ یان له‌ بازاڕ و به‌ ده‌نگی‌ ناخۆشی‌ میوه‌ فرۆشه‌كان و به‌ هاوارو قیرقیڕ بێته‌ گوێمان! خۆ ئه‌و به‌هره‌مه‌نه‌ده‌، هه‌ر هیچ نه‌بێ‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌س لێوی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ نه‌بینیوه‌، هه‌قی‌ خه‌ڵاتی‌ داهێنانه‌!

داهێنه‌رێكی‌ تری‌ هه‌رێم ئه‌بێ‌ تا ماوه‌ دوعا بۆ (معین) بكات، چونكه‌ ئه‌و نه‌مێنێ‌ ئه‌ویش بێ‌ گۆرانی‌ ئه‌مێنێته‌وه‌! ئه‌وه‌ش داهێنانی‌ كۆپی‌ كردنه‌ له‌ فارسیه‌وه‌ بۆ كوردی‌، برایه‌تی‌ بۆ خه‌ڵاتی‌ داهێنه‌ر نه‌بێ‌ كه‌ی‌ باشه‌؟ براده‌رێكی‌ (نوسه‌ر و مامۆستاو...و...) شانسی‌ خۆی‌ برایه‌كی‌ له‌ لیژنه‌ی‌ (قوڕ به‌سه‌ركردنی‌ داهێنانی‌ هه‌رێم)دا بو، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌و (برا)یه‌یشی‌ بۆ به‌ داهێنه‌ر و خرایه‌ ریزی‌ تولستۆی‌...

ئه‌كته‌رێكی‌ هه‌ر زۆر بێ‌ ناو، ببورن به‌ناوبانگ، ئه‌ڵێ‌ خه‌ڵاتی‌ داهێنانه‌كانی‌ كه‌مه‌ و بیرمان ئه‌خاته‌وه‌ گه‌ر ئه‌و له‌ (میسر) بوایه‌ (عمر شریف)ی‌ به‌شاگرد قبوڵ نه‌ئه‌كرد، كه‌سێكی‌ حیزبی‌ به‌ نه‌سریه‌ و ئه‌م لاولا تێر ناخوا، ناچار بۆئه‌وه‌ی‌ نه‌مرێ‌ له‌ برسا خه‌ڵاتێكی‌ بچوكی‌ داهێنه‌ری پێ‌ ئه‌درێ‌، له‌ پای‌ چی‌؟! ئه‌م خۆی‌ داهێنانه‌كه‌یه‌ كه‌س نازانێ‌ له‌ پای‌ چی‌! ئێمه‌ شاعیر و وه‌رگێڕی‌ وامان هه‌یه‌ ره‌نگه‌ خوشك و براكانی‌ خۆی‌ نه‌زانێ‌ ئه‌و براده‌ره‌ (ئه‌دیب)ه‌، له‌وانه‌یه‌ به‌ نهێنی‌ شت بنوسێ‌ و جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ "داهێنانی‌ رۆشنبیری‌" كه‌سی‌ تر به‌رهه‌مه‌كانی‌ نه‌دیوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ ترسی‌ چاولێكه‌ری‌ و قۆپیه‌ كردنی‌ به‌رهه‌مه‌كانیان...

ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ به‌ ته‌نگ "داهێنه‌ران"ی‌ هه‌رێمه‌وه‌یه‌، ئه‌ڵێ‌ ئه‌و داهێنه‌رانه‌ی‌ خه‌ڵات! كراون، ئه‌توانن پاش دو ساڵی‌ تریش داهێنانی‌ تر بكه‌ن و سه‌ر له‌ نوێ‌ خه‌ڵات وه‌رگرنه‌وه‌، ئه‌مه‌ وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (ئه‌دیسۆن) پاش دو ساڵ له‌ داهێنانی‌ (كاره‌با)، خه‌ڵاتێكی‌ نوێ‌ وه‌ربگرێ‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ جاری‌ یه‌كه‌م (كاره‌با)ی‌ داهێنا و جاری‌ دوه‌م (سه‌عاتی‌ كاره‌با)!...

به‌ڕاستی‌ ئێمه‌ هه‌رێمی‌ (داهێنان)مان هه‌یه‌، گه‌ر وانه‌بێ‌، له‌ 13 ملیار دۆلاری‌ بودجه‌ و چل پاڵاوتگه‌ی‌ نه‌وت، قوتابی‌ به‌ روخانی‌ دیوار به‌سه‌ریا گیان له‌ ده‌ست نادا...

ده‌با خه‌ڵاتێكیش بدرێ‌ به‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌... و یه‌كێكی‌ تریش به‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت...
07/01/2013 بینین: 2905
بیروڕاکان
hersh
داهينه ريكى ترتان له بير كردووه هاورييان كه ئه ويش ............ه ئه كه ر هه ندى ووردببنه وه له قسه كانى بؤتان ده رده كه وى كه باشترين داهينه ره له ................
Marywan Karim
mn har henda alem dam xosh kak Pshko, barasty afarem juant nusewa, juanesht shykrdotawa.. taman drez bet, nmunat zyad bet.
چرۆ
لە نێوان نوسەرەکاندا بیریان چوە خەڵاتی ئەو داهینەرە بکەن کە سیناروێی داڕشتوە بۆ چیرۆکی دادگایی کردنی بکوژی سەردەشت عوسمان، بەڕاستی ئەوەیە داهینان، لەهیج جێگەیەکی جیهاندا دیوتانە پیاوکوژ دروست بکریت و دادگایەکیش هەڵسێت بە دادگایی کردنی؟ بژی کوردستان وڵاتی داهێنان
Karwan
به‌ داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه‌، داهێنه‌ر و دانه‌رانی ته‌لبه‌نده‌که‌ی نێوان ئێمه‌ و برایانی لێقه‌وماوی ڕۆژئاوامان به‌ر ئه‌م حه‌مله‌ شیرینییه‌ نیشتیمانییه‌ 700 ییه‌ نه‌که‌وتن، کێشه‌ نییه‌ و نه‌وچوه‌ و بچێ، له‌ نه‌وتی فه‌رهود، خۆیان به‌ کاوه‌خۆ و شێنه‌ی قه‌ره‌بوی خۆیان ئه‌که‌نه‌وه‌، خۆ کیسه‌ هه‌ر لای خۆیانه‌ و خۆیان، خوا پێمان نه‌گرێ، خۆ ده‌ستیان هه‌ر له‌ خۆیاندایه‌، ئه‌وه‌ نییه‌ جوت ده‌زگاکه‌ له‌ لوش دانی 10 هێند زیاترن له‌ که‌رته‌کانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی! هه‌رێمه‌که‌مان پڕه‌ له‌ ئیختراع و سه‌پڕایز، مه‌خابن هی نه‌رێی بێگومان.....
بیرورای خۆت بنێره‌
ناو :  
پۆستی ئه‌لیکترۆنی :    
کۆمێنت :
 
 
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
ماڵە گەورەکە...
سەرپشک...
ماڵئاوا...
عەبە بازئەیا...
ئەشهەدو...
بزانە، خەوە...
حەب...
غەدرلێکردن...
پەراوێز...
نفوس...
قه‌وان...
پرسه‌...
2012...
سوپاسنامه‌...
سێ چوکڵە...
یاقوت...
خوێی‌ چێشت...
دیكتاتۆر...
پیف و پوف...
ته‌جاوز...
چه‌قین...
گه‌ره‌نتی‌ (دزیكردن)...
په‌ت...
مه‌لزه‌مه‌ی‌ لوت...
هستریا......
ئه‌فلام كارتۆن!...
لیژنه‌ ...
پشتگیری‌؟!...
نه‌شازێكی سیاسی...
كوده‌تا......
فایل و فه‌لسه‌فه‌...
ته‌ركیز......
دو فرسه‌ت......
شازی (یاسا!)...
تەماتە......
زیایە مەسرەفی...
چۆڵی قوڵفە...
جنۆكە......
سۆسیال دەبابە...
كردار و كارەبا ...
ئێمه‌و تونس...
به‌رپرس به‌ پله‌ی‌ «مقاول»...
یه‌كڕیزی‌......
چاره‌سه‌رێك......
خه‌ڵات......
(كلیل)ێك بۆ ئازادیی...
سیناریۆ...
فه‌وزا...
ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌خوێنده‌وار...
تۆپ ‌و نه‌وت...
به‌كه‌لۆری‌ ...
پرسیار......
تارمایی‌ تیرۆر......
گوێ‌ بگرن......
تائێستا سلێمانی‌ ناناسن...
كاریگه‌ری‌ دوی‌ منیش ...
دو دیو......
نازی‌ (نا) هیتله‌ری‌...
له‌ (تاریق)ه‌وه‌ بۆ (عه‌لی‌ المجید)...
گه‌ر ـــ فایل ـــ م هه‌بوایه‌!...
(6)ێكی‌ پیرۆز...
خه‌ڵات......
وه‌ڵام...
وێنه‌كێشان... ...
چاوكردنه‌وه‌.....
چوار ساڵ...
بۆ زاكیره‌تان...
قاعیده‌ و صحوه‌ و مخابرات...
هه‌ر چاوه‌ڕوانین......
ئاوێنه‌...
"قه‌ڵس" بون...
به‌راوردێك......
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناپاكه‌كان...! ...
تابوری‌ پێنج......
سوپه‌ر ده‌سه‌ڵات...
پارله‌مان و ــ چارلی چاپلن ــ...
زه‌ڕین......
لنگه‌و قوچ......
گه‌ره‌نتی......
په‌ركه‌م...
قولـله‌ی‌ قاف...
موزایه‌ده‌......
شاور......
ئه‌زمون......
لیستی "مێروله‌"...
ته‌سلیم بون...
كاروان...
كاروانێك به‌ڕێوه‌یه‌.....
ئه‌گه‌ره‌كان......
پێش هه‌ڵبژاردن......
31 ساڵ، ئارام هه‌ر ئارامه‌...
(كورت) و (كورد)...
"نوشته‌"ی‌ چاكسازی...
دوكه‌ڵی‌ په‌رله‌مان......
خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن......
مه‌ندێلا...
"كابوس"ی "ریفـۆرم"...
پـارلـه‌مـه‌نـتـاری ده‌سـت بـڵاو...
قبوڵ‌ نه‌كردن...
... دادگا......
قه‌ندیل...
ناوه‌ندی بڕیاردان...
به‌رپرسیارێتی‌ خۆمان...
دیسان "قایل" بوون......
"دۆسته‌كان"یشمان ئاگادارن...
"شه‌تره‌نج"ی‌ ده‌سه‌ڵات...
خه‌تی‌ سور...
چه‌قۆی‌ نه‌خوێنه‌واران...
حكومه‌ت ‌و پره‌نسیپ...
ئه‌ستێره‌.. ...
له‌گه‌نده‌ڵیشدا فیفتی‌ ــ فیفتی‌...
رۆشنبیری‌ و ئیمزا ...
پاساوێك له‌"نه‌فام"ییه‌وه‌ ...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پارله‌مانی‌كوردستان...
به‌رنامه‌ی‌ دوو ...
(ده‌سه‌ڵات)ێكی‌ بێ‌ (پرۆژه‌)...
تیرۆر و گه‌نده‌ڵی‌...
ناوێك بۆ حكومه‌ت!!...
ئازادی‌ "ورد ناكرێته‌وه‌"...
متمانه‌...
كه‌ركوك، ناشه‌فافییه‌تی‌ ده‌سه‌ڵات...
ماڵه‌ باجێنه‌...
گۆڕان، سه‌ره‌تا له‌ ئه‌قڵه‌وه‌...
یه‌ك پرۆژه‌ و ده‌یان نهێنی‌...
ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك مه‌شغوڵكردن...
نوێترین هه‌واڵ...
نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ بنه‌ماڵه‌ی فوئادی جوانه‌مه‌رگ: مەرگی ناوادەی ئەم هاوڕێیەما...
مستەفا سەید قادر: ژیانێکی شایستە بۆ پێشمەرگە دابین دەکەین...
هه‌ولێر؛ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان فراوانتر ده‌بێت...
نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ پەرلەمانتارانی گۆڕان: چاوپۆشی لە هیچ کەموکورتییەکی حکومەت...
بەڤیدیۆ؛ لیستی‌ گۆڕان یه‌كه‌م سرود پێشكه‌شی‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات ...
به‌رپرسێكی‌ تری‌ یه‌كێتی‌ چوه‌ ناو پارتییه‌وه...
ئاگاداریەک بۆ گۆڕانخوازانی بەلژیکا...
كه‌یسەکەی كاوه‌ گه‌رمیانی‌ بۆ هه‌ولێر ده‌گوازرێته‌وه‌...
(40) ساڵ بەسەر بۆردومانکردنی قه‌ڵادزێ...(وێنە)...
سه‌ید ئه‌كره‌م له‌ زیندانی‌ زركاوه‌: ده‌نگا بده‌ن بزاڤا گوران...
گوران په‌یامه‌كا به‌هیداریێ ئاراسته‌یی كه‌سوكارو مالباتا فوئاد جه‌رجیس کرن...
خێراترین به‌رزكه‌ره‌وه ( مه‌سعه‌د) له‌ جیهاندا ...
فیفا: (ZDF) مۆندیال په‌خش ناكات...
ئەمڕۆ ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانییە...
بەڤیدیۆ؛ ریاڵ بە زەحمەت بردییەوە...
گۆڕان: له‌ سلێمانی‌ به‌مشێوه‌یه‌ كه‌رتی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌گۆڕین...
گۆڕان بۆ هه‌ولێر: له‌ بواری‌ پیشه‌سازی‌‌و كشتوكاڵدا ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ین...
چه‌نده‌ها به‌رپرسی یه‌كێتی به‌ ساخته‌ خۆیان كردوه‌ به‌ ئاواره‌ی‌ ئێران بۆ قه‌ره‌...
بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ به‌رده‌م مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی گۆڕان (به‌ وێنه‌)...
پارتی: یه‌كێتی دێنه‌ ناو حكومه‌ت...
قەڵادزێ؛ له‌ یادی بۆردومانی شاره‌كه‌، سبه‌ینێ‌ گۆڕان بانگه‌شه‌ راده‌گرێت...
كردنه‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ بانگه‌شه‌ بۆ لیستی‌ 234 له‌ گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌...
بۆ كوردانی‌ فینلاند؛ له‌ هێلسینكی ده‌نگ نادرێت...
كه‌ركوك؛ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ بۆ لیستی‌ 234ی‌ گۆڕان (به‌ وێنه‌)...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان: ئاڵوگۆڕكردنی‌ ناوی‌ كارمه‌ندانی‌ كۆمسیۆن له‌كه‌ركوك نایاسایی...