دوانگه‌ی سبه‌ی

تیرۆری‌ رۆژنامه‌نوسان؟!

(سبه‌ی‌):
دوای‌ چه‌ند ساڵێك له‌ به‌ نهێنی‌ تیرۆركردن و هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان، له‌ ئێستادا ده‌سه‌ڵات به‌ ئاشكرا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و جگه‌ له‌ ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان، به‌ ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنیان لێ ده‌كه‌ن.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا جه‌عفه‌ر مسته‌فای‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن له‌ ئه‌حمه‌د میره‌ی‌ سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ لڤین ده‌كات، له‌ئێستادا ئه‌و بابه‌ته‌ رۆژانه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ باس ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات هیچ هه‌ڵوێستێكی‌ نییه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌زیره‌ی‌ خۆی‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن له‌ رۆژنامه‌نوس ده‌كات.
ئه‌حمه‌د میره‌ سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ لڤین به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئێمه‌ی‌ وت، له‌ ته‌مه‌نی‌ رۆژنامه‌وانی‌ خۆمدا به‌ مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داده‌نێم"، وتیشی‌: "ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ تێڕامانه‌ وه‌زیرێك به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی‌ خۆی‌ و به‌ ده‌نگ و زمانی‌ خۆی‌ و زۆر به‌ڕو قایمی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن له‌ من ده‌كات".
میره‌ ئه‌وه‌شی‌ وت: "زۆرێك له‌و قسانه‌ی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئێمه‌ی‌ وتوه‌، جنێوی‌ زۆر ناشیرین بون و ته‌نانه‌ت پێمان شه‌رمه‌ قسه‌كانی‌ بڵێینه‌وه‌، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌یه‌وێت ده‌توانێت بێت گوێ له‌ قسه‌كانی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بگرێت".
سه‌رنوسه‌ری‌ لڤین ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "ئه‌وه‌ی‌ زۆر بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌ بێ‌ هه‌ڵوێستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كاك د.به‌رهه‌مه‌، كه‌ 15 رۆژه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی‌ ده‌نگی‌ قسه‌كانی‌ وه‌زیره‌كه‌ی‌ خۆیی‌ لایه‌ و هیچ هه‌ڵوێستێكی‌ نه‌بوه‌".

سبه‌ی‌ ئه‌م دوانگه‌یه‌ی‌ كردۆته‌وه‌ بۆ ئیدانه‌كردنی‌ توندوتیژی‌ و تیرۆر به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان، خوێنه‌ران ده‌توانن له‌م رێگه‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆیان ده‌رببڕن...


Saturday, May 8, 2010
 
بیروڕا
12345678910...کۆتایی
arawan
 من ده‌ست خۆشیتان لێده‌ که م
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 27, 2011
shorish
 be rai mn ame gonaha pei blein wazir, agar am zrofa nabwaya kas hsabi.....bo nedakird. har am wazira w har wazireki tri am donyaya!!!!!! qat qat berawird nakret.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, May 19, 2011
elivan
 ئیمه‌ له‌به‌ر ده‌م عه‌قله‌تیك داین كه‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ به‌عسه‌ كه‌ بیوایه‌ ده‌بئ روزنامه‌نوس هه‌ربه‌شانو بالی سه‌ركرده‌كانی‌ هه‌لبدات,هه‌ر جۆن كه‌نالی جه‌واشه‌كری زۆری هه‌یه‌ بۆ خه‌لك كه‌وجلندن ئه‌مه‌شیان بۆ ناجیته‌سه‌ر هه‌روه‌كو جۆن بۆ به‌عس نه‌جۆسه‌ر.ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ خیله‌كیه‌ كه‌له‌ كوردستان حوكم ده‌كات بئیوایه‌ ده‌بئ میلله‌ت له‌ خزمه‌ت ئه‌وان بئ بۆ هه‌موو شتیك هه‌رداوا له‌وان بكات ببین به‌ كۆیله‌ی ئه‌وان, به‌لام ئه‌وان نازانن كه‌ سالی‌ 2011
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, May 17, 2011
سام
 به‌راستی‌ من نیكه‌رانم كه‌وه‌زیری‌ بێشمه‌ركه‌ ناوی‌ بیشمه‌ركه‌ شی‌ ناشیرین كرد
نێردراوه‌ له‌:  Monday, May 16, 2011
زاناچه‌رمه‌گا
 جارێکی ترده‌سه‌ڵات سه‌لماند چ ترسێکی له‌نوسه‌ره‌ئازاوبوێره‌کان هه‌یه‌
نێردراوه‌ له‌:  Monday, May 16, 2011
karwan/kalar
 سلاو له‌ كاك ئه‌حمه‌د میره‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت و بمینیت بۆمان...هیج مه‌ترسه‌ هه‌موو شه‌قامت له‌ بشته‌ زۆر به‌ داخه‌وه‌ بۆ وه‌زیریك كه‌ به‌ زمانی خۆی هه‌ره‌شه‌ له‌ كه‌سه‌ ئازاده‌كان بكات زۆر حه‌یف به‌لام ئه‌وه‌شمان له‌ یاد نه‌جیت ئه‌و كابرایه‌ ......... هه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ده‌س یه‌ت ........ جاوه‌ریی شتی وا له‌و وه‌زیره‌ ئه‌كری نابی بیشمان سه‌یر بییت زۆر ئه‌سه‌فم بۆ ئه‌ندامانی برله‌مانی یه‌كیتی و بارتی كه‌ متمانه‌یان به‌م وه‌زیره‌ دا نا حه‌قی ئه‌وانیش ناكرم ته‌جیهات له‌ حیییزبه‌وه‌ وه‌ر ئه‌كرن واتا به‌ كری كیراوی حیزبن..
نێردراوه‌ له‌:  Monday, May 16, 2011
saredar
 awa chya emata sarqalkirwa bam wazerawa, grftka gawuratren laway ema har bier la wazereky ....... bkaynawa, takaya basy shta grngkan bkan am shtan zor lawakya, sarman maeshenan xoman betaqat buy bam waz3awa
نێردراوه‌ له‌:  Monday, May 16, 2011
mad
 slaw la kak amad mira .barezm agar saere sarw chaw kak shix jafer bkayt dyara aw kabra.........awan bw manway xwayan hamo shtek akan farqyan la gal sadama nya awaya sadam krdi baranbar kurd amana lawa xrabtr akaen amana talim xwraday das sadamn.har bzhyt.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, May 16, 2011
جاوان
 هه وليك هه يه بوله ناوبردني رؤزنامه ي ئازادله م هه ريمه بجكؤلانه يه دا بوئه وه ي ده سه لا ت داران به ئاره زووي خؤيان خيروبه شي هاولاتيان بكه نه ده ستي خويا بي ئه وه ي كه س دركيان بي بكا...!
نێردراوه‌ له‌:  Monday, May 16, 2011
farman u.s.a.
 shakh jahfar dway namane (puk) che jwabe au rojhnama nwsana dadatawa man nak baw ba hamw masolen dalyam warnawa naw khalk eshta zowa balabate gola baran kryan gol baran bkryan dway lebordan sarbarzya bo hamwan laberta khalke gondakan malw hale khoyan dafrosh boayawa saeryake rabordoe khotan bkan
نێردراوه‌ له‌:  Monday, May 16, 2011
كاڵێ سا لح
 كا كه وه زیری چی و حاڵی چی...ئه وه به س وه زیری هێزه چه كداره كانی یه كێتی یه و هیج ی كه...خۆ بۆی نیه هێزه چه كداره كانی پاری به هیج جۆرێك باس بكات...با شتره بڵێن سه ر له شكری هێزه كانی ینك....هه ر ....... وه زیریشی تێدا مه وجود نیه...به داخه وه نه یانتوانی كوردستان بكه نه نموونه ی.......... ئه وروپی نه ك سیسته می ده وله تێكی ئه وروپی...له تیرۆر و تۆقاندن و فه ساد زیاتر نه یانتوانی هیچی كه به رهه م بهێنن له كوردستان....به سه هه موو دڵمان شه قی برد به ده ست ئه م پیاو كوژانه وه!
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, May 15, 2011
hewa
 kak ahmad mira sarbarzu xoshawista ................
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, May 15, 2011
hichkas
 pewest ba hich bochwnek naka am dasalata hy 2bnamalaya ....... .......... away .............
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, May 15, 2011
kawasirwan
 به راستي ئه وه ي له به ر بر سيكي وه ك ئه م شه رمه را ره ئه بيسرى جيكه ي شه رمه , كه كه سئكي وه ك( ) سه ربه رشتي كؤ مه ليكي زؤر رؤشنبيري كورد ده كات كه وه ك بيشمه ركه خزمه ت به كورد ده كه ن , ئه م بوسته حه سا سه له وجؤ ره كه سا نه وه‌ر بكيرئ ته وه...
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, May 15, 2011
بارز جان على
 له‌ هه‌موو سه‌رده‌م و زه‌مه‌نێكی‌ شارستانیه‌تی‌ مرۆڤایه‌تیدا هه‌میشه‌ به‌ره‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدار بۆمانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر كورسی‌ دوو شێوازی‌ به‌كارهێناوه‌، یه‌كه‌م: توندوتیژی‌ دووه‌م: درۆ و دراو به‌راستی‌ ئه‌حمه‌د میره‌ بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات رقی‌ لێیه‌تی،‌ چونكه‌: راسته‌قینه‌كان وه‌ك خۆی‌ په‌خش ده‌كات كوا یاسایه‌ك كه‌ بسه‌لمێنێ‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ مافی‌ ئازادی‌ و ئینسانی‌ خه‌ڵك ده‌پارێزێ‌؟ كه‌واته‌ ئازادی‌خوازان هه‌مو یان ئه‌حمه‌د میره‌ن. ئه‌حمه‌د میره‌ش زمانی‌ راسته‌قینه‌و ئازادی‌ راده‌ربڕینی‌ هه‌موو ئازادی‌خوازانه‌..
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, May 15, 2011
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -13- په‌ڕه‌
12345678910...کۆتایی
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
كۆبونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی‌
كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند
مه‌رگی‌ به‌ناز؟
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور و ماده‌ی‌ 140
بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
نامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
تۆپباران و له‌شكركێشی‌ ئێران
دوای‌ باشوری‌ سودان، كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194؟
پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
داهاتوی‌ كورد له‌ توركیا
كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌
بودجه‌ی‌ 2011
دوای‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان، چی‌ بكرێت؟
نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان
كوردستان به‌ره‌و گۆڕان
ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
 1         
   

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ