کوردستان 02:21 - 06/12/2020

ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن کەسی تێپەڕاند

+ -

(سبەی):

دەستەی ئامار، پێشبینی خۆی بۆ ژمارەی دانیشتوانی هەرێم و دابەشبونیان بەسەر پارێزگاکاندا بۆ ئەمساڵ دەخاتەڕو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان پێشبینی بۆ ژمارەی دانیشتوانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم لە ساڵی (2020) بڵاوکردەوە، کە بەپێی ئامارەکە کۆی ژمارەی دانیشتوان گەیشتوەتە (6.171.083) شەش ملیۆن و سەد و حەفتا و یەک هەزار و هەشتاو سێ کەس.

زۆرترین ژمارەی دانیشتوان کەوتوەتە سنوری پارێزگای هەولێر کە ژمارەیان (2.254.422) دو ملیۆن و دو سەدو پەنجاو چوار هەزار و چوار سەد و بیست و دو کەسە.

بە پلەی دوەم پارێزگای سلێمانی دێت لە روی ژمارەی دانیشتوانەوە،  گەیشتوەتە (2.152.595) دو ملیۆن و سەدو پەنجاو دو هەزار و پێنج سەدو پێنج کەس.

لە پلەی سێیەمدا، پارێزگای دهۆک دێت لە روی ژمارەی دانیشتوانەوە بۆ ساڵی (2020) و ژمارەیان گەیشتوەتە (1.648.611) یەک ملیۆن و شەش سەدو چل و هەشت هەزار و شەش سەدو یانزە کەس.

پارێزگاى هەڵەبجە، لە ریزبەندی چوارەمی پارێزگاکانی هەرێمدایە لە روی ژمارەی دانیشتوانەوە، ژمارەیان گەیشتوەتە (115.455) سەدو پانزە هەزار و (455) کەس.

نه‌خشه‌ى ژماره‌ى دانيشتوانى پێشبينيكراوى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى (2020):