وەرزش 09:51 - 10/03/2021

یۆڤێنتۆس ماڵئاوایى کرد، هالاندیش دۆرتمۆندى پەڕاندەوە

+ -

(سبەی):

یانەى یۆڤێنتۆس لەسەر دەستى پۆرتۆ، ماڵئاوایى لە چامپیۆنسلیگ کرد.

لە یارییەکانى گەڕانەوەى قۆناغى (16)ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، یانەى یۆڤێنتۆس لە یاریگاى خۆى بە سێ گۆڵ بەرامبەر دو گۆڵ لە یانەى پۆرتۆى بردەوە، بەڵام ئەو ئەنجامە دادى نەدا و کوڕانى خانمە پیرەکە ماڵئاواییان کرد، چونکە لە یارى چون یۆڤێنتۆس بە گۆڵێکى بێ وەڵام دۆڕابو.

 

یانەی پۆرتۆ بەسود وەرگرتن لەگۆڵێکی زیاد لەیاریگای ئۆڵۆمپیکۆ، سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ مسۆگەرکرد و بەمجۆرەش یانەی یۆڤێنتۆس لەقۆناغی (16)دا ماڵئاوایی لەپاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە کرد.

لەلایەكی دیكەوە یاری نێوان دۆتمۆند و سیڤیلیە بە دو گۆڵ بۆ هەر لایەك كۆتایی هات و بەئەنجامی هەردو یاری چون هاتن (5-4)، یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.