(سبەی):
بەرهەم ساڵح لە خولی دوەمی دەنگدان بۆ
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانی زۆرینەی دەنگ
بەدەستبهێنێت و ببێت بە سەرۆک سەرۆک کۆماری عێراق.
کەمێک پێش ئێستا خولی دوەمی دەنگدان بۆ
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕێوەچو، بەرهەم ساڵحیش زۆرینەی دەنگی بەدەستهێنا
و بو بە سەرۆک کۆمار.
لەخولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا دوای ئەوەی هەریەکە لە کاندیدانی یەکێتی و پارتی و (18) کاندیدی دیکە رەتیان کردوە بکێشنەوە لە کێبڕکێکە، بەرهەم ساڵح توانی (165) دەنگ بەدەستبهێنێت و لەبەرامبەردا فوئاد حسێن (90) دەنگی بەدەستهێنا، بەوەش هیچ کام لەکاندیدەکان نەیانتوانی لە خولی یەکەم دەنگی پێویست بهێنن و دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و هەڵبژاردنەکە کەوتە خولی دوەم و بەرهەم ساڵح توانی بە دەنگی (219) پەرلەمانتار ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق و لەبەرامبەریشدا فوئاد حسێن (22) دەنگی بەدەستهێنا.
لای خۆیشییەوە هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند؛ ئەوان دەنگیان بە هیچ لە کاندیدەکان نەداوە و بەشێک نەبون لەو رێککەوتنە ژێربەژێرەی نێوان یەکێتی و پارتی، بەپێچەوانەوە ئەمڕۆ ئەو دو حیزبە نمونەیەکی زۆر ناشرینیان پێشکەش کرد.
ئەوە لەکاتێکدایە لە کاتى بەڕیوەچونى پرۆسەکە مەسعود بارزانى پەیامێکى توند و بەپەلەى دەرکرد و رایگەیاند؛ ئەو ئالیەتەى گیراوەتە بەر قابلی قبوڵ نیە و هەڵوێستیان دەبێت.