له ئینگلیزییه‌وه: فاروق فائق
د‌یڤید كامرون به‌رگری كرد له ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق كه داواكانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه، له بریتانیاوه بۆ به‌غدا. پاش ئه‌وه‌ی پرسیاریان له سه‌رۆك وه‌زیران –سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی بریتانیا- كرد. وتی: عێراق ئارام تره ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ناردنه‌وه‌یان، پیاوان و ژنانی ئازای ئێمه جه‌نگان و مردن له‌و وڵاته‌دا.
كۆمیساری باڵای په‌ناهه‌ده (UNHCH) سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌فته‌یه هۆشیاری دایه شانشینی یه‌گكرتو (بریتانیا) سه‌باره‌ت به زۆر ناردنه‌وه‌ی داواكارانی په‌ناهه‌نده، بۆ شاریه‌كانی عێراق به‌هۆی به‌رده‌وامی توندوتیژی و ناجێگری و ئاشبوی باری رامیاری.
نزیكه‌ی ده عێراقی له‌وانه‌ی كاتیان بۆ دانرابو له بریتانیادا بخرێنه ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌وه، كه بۆ هه‌ڵگرتنی به زۆر نێردراوی تر له وڵاتانی هۆڵندا و نه‌رویج و سویده ئاماده‌کرابو. ئێستا به‌هۆی خراپی كه‌ش وهه‌واوه له باكوری عێراق دواكه‌وتوه.
وته‌بێژی (ی‌و ئین سی ئار) ده‌ڵیت: "ئیمه داواكارین له‌و حكومه‌تانه به‌ردوام بن له میوانداری كردنی ئه‌و خه‌ڵكه عێراقیه، تا ئه‌و كاته‌ی كه بتوانرێت ئه‌وانه بنێردرینه‌وه كه پارێزراو بن".
(IFIR) فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی كه له‌نزیكه‌وه چاودێری نارده‌نه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌كات رایگه‌یاند: "ئه‌بێت به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران رابگیریت له بریتانیا، كه دواخراوه بۆ دو هه‌فته‌ی داهاتو. ده‌شتی جه‌مال له رێکخراوه‌که وتی: "حوكومه‌تی تازه سیاسه‌ت به‌كارده‌هێنت له‌گه‌ڵ ژیانی په‌نابه‌رانی عێراقی دا، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بێت ئێره به‌جێ بهێڵن له‌به‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ی دیڤد كامرون و پارته‌كه‌ی پشتگیریان ده‌كرد هه‌ڵهاتون.
نابێت خه‌ڵك بنیر درێته‌وه تائێستا عێراق ده‌ناڵینێت به‌ده‌ست كاریگه‌ریه‌كانی جه‌نگه‌وه.
نوێنه‌ری لیبرال دیموكرات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران(Greg Mulholland) پرسی: "ده‌باره‌ی سپارده‌ی خراپی بڕیاری حكومه‌تی پێش‌و، كه تائیستا زۆرشت هه‌یه له عێراق دا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ری. ئه‌توانم بپرسم سه‌یری ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت (Home office) دوڵه‌ت بكه‌ن، سه‌باره‌ت به دیپۆرت كردنه‌وه‌ی داواكارانی په‌نابه‌ری بۆ به‌غدا؟.
رۆژنامه‌ی (گاردیان) له راپورتێكی دا ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه یاساناسی دوڵه‌ت هۆشیاری داوه‌ته دادگای باڵا و دادوه‌ر كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران (دوانه‌خات، یان، به‌ش به‌ش) دیپۆرتیان بکاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران به ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانی وت، كه گف وگۆیان كردوه سه‌باره‌ت به گوزه‌ران له عێراق دا له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتوه‌كان و (ژه‌نه‌راڵ د‌یڤید پترۆس). فه‌رمانداری گشتی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوڕاست دا.
كامیرۆن وتی: "گرنگه ئه‌وه‌تان له‌بیربێت كه یه‌كێك له گرنگ ترین هۆكاره‌كانی پیاو و ژنه ئازاكانمان جه‌نگان و مردن له پێناویدا، ئه‌وه‌بو كه وڵاته‌كیان جێگر بێت. وڵاتێكی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ڵهاتوه ئه‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
كه‌واته به‌ڵێ بێگومان من به‌تایبه‌ت سه‌یری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌م، كه تۆ باسی ده‌كه‌یت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه لێره‌ین بۆئه‌وه‌ی په‌نابه‌ری بده‌ین به خه‌ڵك، كاتێك ئه‌وانه له ده‌ست ئازار‌و چه‌وسانه‌وه هه‌ڵهاتون. كاتێك ئێمه یارمه‌تیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان پارێزراو بێت ئه‌وانیش ده‌بێت ئاماده‌بن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی گاردیان