گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان یاسای هه‌ڵبژاردنی (2005)، له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردنی (2009/12/6) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركوك مافی خۆیان پێنه‌دراوه به‌پێی زیاده‌ی سالاَنه (2.8%) بۆ ڕونكردنهوهی زیاتر بفه‌رمون له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌راورده.
سلێمانی:
1- له كۆی (275) كورسی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌پێی یاسای پێش‌و (یاسای ساڵی 2005)، پارێزگای سلێمانی ته‌نها (15)كورسی به‌رده‌كه‌وت كه رێژه‌كه‌ی له ئاست عێراق ده‌بو به 5.45%.
2- له‌كۆی (325)كورسی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌پێی دوایین یاسا كه له (6/12/2009) بڕیاری بۆ درا، پارێزگای سلێمانی ته‌نها (17) كورسی به‌رده‌كه‌وێت كه رێژه‌كه‌ی له ئاستی عێراق ده‌بێت به (5.23%) كورسی.
(5.45- 5.23)= 0.22% رێژه‌ی كورسی له ئاستی عێراق كه‌مبوه‌ته‌وه له پارێزگای سلێمانی.
هه‌ولێر:
1- له كۆی (275) كورسی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌پێی یاسای پێش‌و، پارێزگای هه‌ولێر ته‌نها (13) كورسی به‌رده‌كه‌وت كه رێژه‌كه‌ی له ئاست عێراق ده‌بو به 4.72% كورسی.
2- له‌كۆی (325) كورسی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌پێی دوایین یاسا كه له (6/12/2009) بڕیاری بۆ درا، پارێزگای هه‌ولێر ته‌نها (14) كورسی به‌رده‌كه‌وێت كه رێژه‌كه‌ی له ئاستی عێراق ده‌بێت به (4.30%) كورسی.
(4.72-4.30)= 0.42% رێژه‌ی كورسی له ئاستی عێراق كه‌مبوه‌ته‌وه له پارێزگای هه‌ولێر.
دهۆك:
1- له كۆی(275)كورسی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌پێی یاسای پێش‌و، پارێزگای دهۆك ته‌نها (7) كورسی به‌رده‌كه‌وت كه رێژه‌كه‌ی ده‌بو به 2.24% كورسی.
2- له‌كۆی (325) كورسی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌پێی دوایین یاسا كه له (6/12/2009) په‌سه‌ند كرا، پارێزگای دهۆك ته‌نها (10) كورسی به‌رده‌كه‌وێت كه رێژه‌كه‌ی له ئاستی عێراق ده‌بێت به (3.07%) كورسی.
(3.07%- 2.24%)= 0.83% رێژه‌ی كورسی له ئاستی عێراق زیادی كردوه له پارێزگای دهۆك.
له‌ماوه‌ی چوار ساڵ، كه ده‌بو به‌پێی زیادبونی ڕێژه‌ی سالاَنه (2.8%) زیاد بوایه.
كه‌ركوك:
1- له كۆی (275) كورسی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌پێی یاسای پێش‌و، پارێزگای كه‌ركوك ته‌نها (9) كورسی به‌رده‌كه‌وت كه رێژه‌كه‌ی ده‌بو به 3.27% كورسی له ئاستی عێراق.
2- له‌كۆی (325) كورسی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌پێی دوایین یاسا كه له (6/12/2009) په‌سه‌ند كرا، پارێزگای كه‌ركوك ته‌نها (12) كورسی به‌رده‌كه‌وێت كه رێژه‌كه‌ی له ئاستی عێراق ده‌بێت به (3.69%) كورسی.
(3.69%- 3.27%)= 0.42% رێژه‌ی كورسی له ئاستی عێراق زیاد بۆته‌وه له پارێزگای كه‌ركوك، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردو، كه ده‌بو به پێی زیاده‌ی رێژه‌ی سالاَنه، (2.8%) زۆر زیاتر بوایه.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی كورسییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) له ئاستی عێراق به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
1- به‌پێی یاسای پێش‌و كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی عێراق (275) كورسی بو، كۆی
كورسییه‌كان: (15+13+07=35) كورسی
(35 100 275) = 12.72% رێژه‌ی كورسی هه‌ر سێ پارێزگاكه له عێراق.
2- به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه له (6/12/2009) دا په‌سه‌ند كراكه ژماره‌ی كورسییه‌كانی عێراق بو به (325) كورسی‌و كۆی كورسییه‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه بو: 17+14+10=41 كورسی.
(41 100 325)=12.61% كورسی رێژه‌ی كورسی هه‌رسێ پارێزگاكه له عێراق.
12.72- 12.61= 0.11% رێژه‌ی ئه‌و كورسییانهیه كه له پارێزگاكانی(هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) زیاد بوه له ماوه‌ی چوار ساڵ كه ده‌بو به پێی ڕێژه‌ی زیاده‌ی سالاَنه كه (2.8%) زۆر زیاتر بوایه.
ئه‌وه‌ی بۆمان رونده‌بێته‌وه له‌و حیسابه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌وه‌یه كه:
1- پارێزگای كه‌ركوك زه‌ره‌رمه‌ندترین پارێزگایه كه 0.69% ی كورسییه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
2- پارێزگای هه‌ولێر له ئاستی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ندترین پارێزگایه كه 0.42%ی
كورسییه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
3- پارێزگای سلێمانی (0.22%) ی كورسییه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كه رێژه‌ی كورسییه‌كانی هه‌رێم له ئاستی عێراق (12.72%) په‌سه‌ندی نه‌بو له دژی وه‌ستایه‌وه.
سه‌یره سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بێده‌نگه، ره‌نگه په‌سه‌ندیشی بێت كه رێژه‌كه كه‌م بوه‌ته‌وه بۆ (12.61%) كورسی له ئاستی عێراق !.