(سبه‌ی):
دوای به‌شداریكردنی له 10 پێشانگای هاوبه‌ش، به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كوردانی وڵاتی به‌لجیكاو ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ئه‌و وڵاته، ئه‌ڤین كاكه‌یی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار به 37 تابلۆ یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌تی خۆی به‌ناوی ( خه‌ونه‌كان) له هۆڵی (ترافیك)ی شاری خینیتی به‌لجیكا كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به گوزارشتی تابلۆكانی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (ئه‌ڤین كاكه‌یی) بۆ (سبه‌ی) وتی: تابلۆكانم گوزارشت له سروشتی كوردستان و دوری وڵات ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ده‌یه‌وێت له داهاتویه‌كی نزیكداو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی، سه‌رجه‌م تابلۆكانی له چه‌ند شارێكی كوردستان پێشانگا بكاته‌وه.
هه‌ژار ئه‌نوه‌ر