(سبه‌ی):
په‌رژین ناسر محه‌مه‌د و سێ منداڵه‌كه‌ی له 18/4/2009 له شاری سیڤا كه‌یه‌كێكه له شاره‌كانی یونان ده‌ستگیركراون و به پێی لێدوانی كوڕی ئه‌و ژنه، دایكی سێ جار هه‌وڵی خۆكوشتنیداوه و هاوسه‌ری ژنه‌كه‌ش وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: په‌شیمانه له‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی یه‌كێتی كردوه، هاوكات كوردانی ئه‌سینا داوای ئازادكردنی ئه‌و خێزانه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن؛ گه‌ر ئه‌و خێزانه ئازاد نه‌كرێت بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی داهاتو ده‌كه‌ن.
دیاری سواره، كه كوری ژنه ده‌ستگیركراوه‌كه‌یه وتی: له مانگی ئاداری 2009دا باوكیان توشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌بوه به‌وهۆیه‌شه‌وه ته‌واوی كه‌لو په‌لی ماڵه‌كیان له كوردستان فرۆشتوه و كه‌وتونه‌ته‌ڕی بۆ هه‌نده‌ران، به‌ڵام له‌كاتی گه‌یشتنیان به یه‌كێك له شاره‌كانی یوَنان پۆلیسی ئه‌و شاره دایكی و دو براكه‌ی و خوشكه‌كه‌ی ده‌ستگیرده‌كه‌ن و راپێچی زیندانیان ده‌كه‌ن به‌تۆمه‌تی كۆچبه‌ری نایاسایی.
وتیشی: "دایكم و براكانم له زینداندان، باوكیشم گه‌یشتوه به به‌لجیكا و له نه‌خۆشخانه كه‌وتوه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه، تائێستاش دایكم سێ‌جار هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه له زینداندا"، ئه‌وكوره ئێستا داواكاره له حكومه‌تی هه‌رێم، كه هه‌وڵبدات دایكی و خوشك و براكانی له‌زیندان ئازاد بكرێت و بیان گه‌ڕێننه‌وه بۆ كوردستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له فیدراسێونی په‌نابه‌رانی ئه‌سیناوه ئاشكرایكرد: به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ناده‌ن به كوردانی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی ئه‌و خێزانه كورده بكه‌ن و هاوكاریان پێشكه‌ش بكرێت و رایگه‌یاند: ئه‌و خێزانه ئیستا له‌بارێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و مامه‌ڵه‌ی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و زیندانه‌یش زۆر خراپه له‌گه‌ڵیاندا.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی ئه‌و خێزانه چه‌ندین جار سه‌ردانی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیان كردوه بۆئه‌وه‌ی كارێك بۆ ئه‌و خێزانه بكات، به‌ڵام هیچ سودی نه‌بوه وتیشی گه‌ر به شێوه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه ئه‌وا ژیانی دایكی منداڵه‌كان و منداڵه‌كان له مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ده‌بێت.
سواره فارس سه‌رۆكی ئه‌و خێزانه ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، كه 24ساڵ خزمه‌تی یه‌كێتی كردوه، دواپله‌یشی ئه‌فسه‌ر بوه له سكرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی، كاتێكیش توشی نه‌خۆشی بوه داوای لێكردون بینێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.
ناوبراو وتیشی: ده‌یان جار په‌یوه‌ندیمكردوه به په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و كۆمیته‌ی ئه‌سینای یه‌كێتیه‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داومه‌ته‌وه، بگره زۆر به ناشیرینی و‌ڵامیان داومه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند: وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی زۆر نیگه‌رانم به‌رانبه‌ر به یه‌كێتی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی به خاوه‌نی ئێمه نازانێت، له‌كاتێكدا پێویست بو له‌پێش هه‌مو لایه‌نه‌كانه‌وه یه‌كێتی خۆی به خاوه‌نی ئه‌و كێشه‌یه بزانیایه نه‌ك وه‌ك ئێستا وه‌ڵامیشمان ناده‌نه‌وه.
سواره فارس داوای له سه‌رۆكی هه‌رێم كرد كه: به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت هه‌وڵی ئازادكردنی خێزانه‌كه‌م و منداڵه‌كانم بدات، هه‌روه‌ها ژنه‌كه‌م سێ‌جار هه‌وڵیداوه خۆی بكوژێت دواجاریشان فاسی خواردوه رۆژانه‌یش دوجار له‌هۆش خۆی ده‌چێت. پیاوی ئه‌و ژنه باسی له‌وه‌یشكرد گه‌ر فریای خێزانه‌كه‌ی نه‌كه‌ون ئه‌وه له‌مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵدا دادگایی ده‌كرێن و حوكم ده‌درێن به‌پێ یاساكانی ئه‌و شاره.
محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه