 |
|
Friday, July 10, 2009 |
|
کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌لیستی گۆڕان له‌فینله‌ندا سمینارێکی بۆ ره‌وه‌ندی كورد ساز کرد |
(سبه‌ی):
به‌مه‌به‌ستی پشتگیری‌کردن له په‌یام و به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان، رۆژی (9/7) کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌لیستی گۆڕان له فینله‌ندا سمینارێکی بۆ هاوڵاتیانی کورد له شاری هێلسینکی پایته‌ختی وڵاتی فینله‌ندا سازکرد.
کۆبونه‌وه‌که به‌به‌شداری نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی فینله‌ندی خاتو کریستینا کۆیڤونێن به ڕێوه‌چو تیایا چه‌ندین وتار‌و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی ئیستای هه‌رێمی کوردستان‌و هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شكراو په‌یام و به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان بۆ ئاماده‌بوان شیکرایه‌وه‌ا .
سمیناره‌که له سه‌عات 17.00 ده‌ستی پێ‌کرد و له کاتژمێر 20.00 کۆتای پێ هات‌و له کۆتایدا سه‌رجه‌م به‌شدار بوان ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕی بۆ پشتیوانی کردن له لیستی گۆڕان‌و سه‌رخستنی ئامانجه‌کانی و هیوایان خواست که لیستی گۆڕان سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت.
له کۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی گۆڕان له فینله‌ندا بڕیاری دا له ڕۆژانی داهاتو سه‌ردانی هاوڵاتیان و که‌سایه‌تی و دڵسۆزانی تر بکات له شاره جیاجیاکانی تری وڵاتی فینله‌ندا که به هۆی دوری ڕێگاوبان وکارکردنیان نه‌یانتوانی به‌شداری بکه‌ن له سمیناره‌که.
|
|
|
|