(سبه‌ی):
له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا، كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌لیستی گۆڕان له‌وڵاتی فینله‌ندا كۆڕێكی بۆ ره‌وه‌ندی كورد له‌ناو سه‌نته‌ری شاری لاهتی له‌یانه‌ی موڵتی كوڵتی سازكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێك، له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كراوه له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان‌و هه‌روه‌ك نوسه‌رو روناكبیر عه‌باس شوانی باسێكی به‌ناونیشانی لیستی گۆڕان لە چییەوە سەرچاوە دەگرێت" پێشکه‌ش کرد.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژمارەیەک ره‌وه‌ندی كورد لەشارەکانی ئۆڵوو تامپێرێ‌و هێلسنکی‌و تورکوبه‌شدار بون‌و شوێنی کۆبوونەوەکە بەپۆستەرە جۆراوجۆرەکانی لیستی گۆڕان ڕازێنرابوەوه.
به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه، ره‌فتاره ناشیرینه‌كه‌ی شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ئاهه‌نگگێڕانی لیستی گۆڕان مه‌حكوم كرد.