(سبه‌ی):
كۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان له فینله‌ندا، ساخته‌كاریی‌و خروقاته‌كانی لیستی كوردستانی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم شه‌رمه‌زارده‌كات‌و داوا له‌كۆمسیۆنی باڵا ده‌كان چاو له‌و ساخته‌كارییانه نه‌پۆشێت.
له راگه‌یاندراوێكدا كه دانه‌یه‌كی بۆ سبه‌ی نێردراوه، هەڵسووڕاوانی کۆمیتەی پشتیوانی لە لیستی گۆڕان، لە شارەکانی هێلسنکی، تامپڕێ و تورک‌و، لاهتی، ئێسپۆ، ڤانتا، ئۆوڵو، ڕۆڤانییه‌می، کاریا رایده‌گه‌یه‌نن: "ناڕەزایەتی خۆمان لەبەرانبەر ئەو تەزویر و فروفێڵەی کە لەهەڵبژادنەکاندا سیستەماتیکانە لیستی کوردستانی ئەنجامی داوە دەردەبڕین، داخوازین کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژانەکان گوێی خۆیان لەو شەکوایانە نەخەوێنن، کە بۆیان بەرزکراوەتەوە. بێلایەنانە و پیشەییانە دەست بخەنە سەر خاڵەکان، ماف بۆ هەقخوراوان بگەڕێننەوە"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لیستی دەسەڵات به شێوه‌یه‌کی نایاسایی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام خۆی بەمەغدور دەزانێت و هێرش دەکاتە سەر بارەگای لیستەکانی تر‌و ئه‌و كاره‌شیان به‌كاردانه‌وه‌ی ناشارستانی له‌قه‌ڵه‌مداوه كه له‌لایه‌ن هیچ مرۆڤێكی ئازادیخواز‌و دیموكراته‌وه جێی قبوڵ نییه.
پیرۆزبایش له جه‌ماوه‌ری گۆڕانخواز ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی بێ وێنه‌ی لیستی گۆرٍان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 25ی مانگی رابوردو، لیستی ده‌سه‌ڵات ده‌ستیكرد به ساخته‌كارییه‌كی رێكخراو‌و به‌رفراوان به‌تایبه‌تی له‌هه‌ردو پارێزگای هه‌ولێر‌و دهۆك. شه‌وی 26\27ی مانگی رابوردش لایه‌نگره‌كانی له هه‌ولێر په‌لاماری باره‌گاكانی لیستی گۆڕان‌و باره‌گای كه‌ناڵی KNNو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتو ماڵی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیان دا.