 |
|
Saturday, August 22, 2009 |
|
به‌رپرسی كه‌رتی هێلسنكی كۆمیته‌ی فینله‌ندای یهكێتیو 15 ئه‌ندامی كه‌رته‌كه ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه |
(سبه‌ی):
له‌درێژه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی به‌هۆی بیروڕای جیاوازه‌وه، به‌رپرسی كه‌رتی هێلسینكیو لێپرسراوی پۆلی یهكو 14 ئه‌ندامی كه‌رته‌كه‌ی كۆمیته‌ی فینله‌ندای یه‌كێتی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌و بڕیاریانداوه له‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا درێژه به‌خه‌بات بده‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێك كه دانه‌یه‌كی بۆ سبه‌ی نێردراوه، هه‌ریه‌ك له‌كاروان فه‌تاح عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی كه‌رتی هێلسینكیو شیروان جه‌مال محه‌مه‌د لێپرسراوی پۆلی یهكو 14 ئه‌ندامی كه‌رته‌كه كه‌یه‌كێكیان ناوی حه‌سه‌ن گه‌رمیانیه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له ریزه‌كانی یه‌كێتی راگه‌یاندوه‌و بڕیاریانداوه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا درێژه به‌خه‌بات بده‌ن.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوه، كه سه‌رباز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د له‌شاری رۆڤانێمی باكوری فینله‌نداو مه‌ریوان له‌تیف عه‌لی له‌شاری ئێسپۆو 30 كه‌س لهرهوهندی كورد پشتیوانی خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاندوه‌و پێیانوایه پرۆژه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاوڕی ته‌واوی له هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی داوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی چینی گه‌نجان بۆیه به‌هه‌مو توانایه‌كیانه‌وه کارده که‌ن بۆسه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه .
جێی ئاماژه‌یه، له‌ماوه‌ی رابوردو هه‌زاران كه‌س له ره‌وه‌ندی كورد لهئهوروپاو ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگهیاندو له‌نێویاندا سه‌دان كادری یهكێتیو پارتی بڕیاریاندا دهستلهئهندامیهتی ئه‌و دو حیزبه بكێشنه‌وه‌و له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا درێژه به‌خه‌بات بده‌ن.
|
|
|
|