(سبه‌ی):
كۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان له فینله‌ندا كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجانی گۆڕانخواز ئه‌نجامدا و تێیدا باس له كار و پرۆژه‌كانی كۆمیته‌كه و كاریگه‌ری گه‌نجان كرا.
دوێنێ (یه‌كشه‌ممه)، 23/8/2009 سه‌عات 4:00 بۆ 4:45 خوله‌ك ژماره‌یه‌ك گه‌نجی گۆڕانخواز له‌شاری هیلسنكی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕێنه‌رانی كۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان ئه‌نجامدا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قسە و باسێکی زۆر لەبارەی کار و چالاکییەکانی کۆمیتەکە کرا و بەربەست و رێگریەکان و هەڵویستی دۆستان و لایەنگرانی بزوتەنەوە لەبەرانبەر کۆمیتەکەدا خرانه‌رو، له‌به‌رامبه‌ردا گه‌نجانیش بەمەبەستی خۆڕێکخستن لەدەوری بزووتنەوەکە، پێگە و دەور و نەخشی کاریگەری گەنجانیان باس کرد.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه نابێت وەک حیزبە تەقلیدییەکان کار بکرێت، به‌ڵكو ده‌بێت بینینی دیاردەکان بەهزری رەخنەگرانە بێت چ بۆ ناوخۆ چ بۆ دەرەوە، ته‌ئكیدیش كرایه‌وه له‌سه‌ر چاوپۆشی نەکردن لە هەر کەموکوڕیه‌ك لەئێستا و داهاتودا کە رو ده‌دات.