(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریاندا بلۆگێك بۆ چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بلۆگه‌كه كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له فینلاند، عه‌باس شوان هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌كه بلۆگه‌كه‌ی دروستكردوه‌و ئه‌مڕِۆ (1/9/2009) كراوه‌ته‌وه.
بلۆگه‌كه چالاكییه‌كانی چه‌ند مانگی رابوردوی كۆمیته‌ی پشتیوانی فینلاندی گۆڕان و هه‌واڵه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌خۆگرتوه.
به‌كارهێنه‌رانی بلۆگه‌كه ده‌توانن راو‌و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان بنوسن‌و به‌بێ سانسۆر بڵاوده‌بێته‌وه.
پیرۆزبایی له‌گۆڕانخوازانی فینلاند ده‌كه‌ین‌و خوازیارین بلۆگه‌كه‌یان ببێته تریبیۆنێك بۆ هه‌مو هه‌وادارانی گۆِان.
ئه‌مه‌ش ئه‌درێسی بلۆگه‌كه:
http://goran2009.wordpress.com