(سبهی):
دوێنێ (یهكشهممه) لە کتێبخانەی Itäkeskuksen ی شاری هێلسنکی، سیمینارێك بۆ خانمە رۆژنامەنوس و کوردناسی بەناوبانگی فینلاندی و جیهانی كریستیان كۆڤیونینKristiina Koivunen هاوکات مامۆستای کۆمەڵناسی لە زانکۆی سلێمانی سازکرا.
له سیمینارهكهدا كریستیان كۆڤیونین بۆ ماوەی زیاتر له سهعاتێك لەبارهی رەوشی کوردی کوردستانی باشور بەتایبەتی شاری کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان دوا.
ئەو بەپێی ئەوەی کاری لە باشوری کوردستانە، وێڕای ئەوە خەریکی لێکۆڵینەوەی خۆیەتی، چەقی قورسایی خستۆتە سەر گەرمیان و کەرکوک، بۆ ئەو مەبەستە بە کامێرا فۆتۆگرافییەکەی وێنەی زۆری گرتوە، دانە دانە پێشانی ئامادەبوانی دەدا و لەسەر هەر دانەیەکیان دەوەستا و دەپەیڤی.
ژمارەیەک لەئامادەبوان بەدەوری خۆیان هاتنە پەیڤین و سوپاسی کار و ماندوبونیان کرد، وەک ئەرکی نیشتمانی ئامادەی هەمو جۆرە هاوکارییەکیان بۆ دەربڕی، تا لەکارەکانیدا سەرکەوتوتر بێت.
لەپەراوێزی سیمینارەکەدا، ئەیوب سوری وەرگێڕ، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ وەرگێڕانی یەکێک لە کتێبەکانی کریستینا بۆ سەر زمانی کوردی.
Kristiina Koivunen لەدایکبوی ساڵی ١٩٥٩ یە، دکتۆرای لەزانستە سیاسییەکانداهەیە. لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە چونە ناو تورکیای لێ قەدەغەکراوە. ئەندامی یەکێتی نوسەرانی فینلاندە.

