(سبه‌ی):
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدیكرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له ماوه‌ی رابردودا، پارێزگاكه‌یان زۆرێك له ئیمتییازاته‌كانی له‌ده‌ستداوه و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی ده‌ستوری بۆ بارودۆخی كه‌ركوك، له‌به‌رامبه‌ریشدا عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك پشتگیری له چاره‌سه‌رێكی كاتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكه‌یان ئه‌نجام بدرێت.
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (حه‌یات)، پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: گرنگترین شت به‌لای هاوڵاتیانی كه‌ركوكه‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن و نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن، له ماوه‌ی رابردودا كه‌ركوك زۆرێك له ئیمتیازاته‌كانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تیایدا، جگه له‌وه‌ش هاوڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه مافی خۆیانه كه نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن و به‌شداربن له پرۆسه‌ی دیموكراتیدا.
جێی ئاماژه‌یه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك یه‌كێكه له دیاترین ناوچه جێناكۆكه‌كان له نێوان كورد له‌لایه‌ك و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه.
لای خۆشیه‌وه محه‌مه‌د خه‌لیل ئه‌ندامی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی كاتی بۆ كه‌ركوك.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (حه‌یات)، ناوبراو رایگه‌یاند: له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوه‌نی پارێزگاكان له ماوه‌ی رابردودا كه‌ركوك بێبه‌شكرا، به‌ڵام له په‌رله‌مانی داهاتودا پێویسته ئه‌و پارێزگایه نوێنه‌ریان هه‌بێت، هه‌ر بۆیه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و پارێزگایه كارێكی ئاڵۆزه چونكه هیچ نوێنه‌رێكیان له په‌رله‌ماندا نیه.
له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كاتی بۆ پارێزگای كه‌ركوك، محه‌مه‌د خه‌لیل وتی: زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت كه له رێكخستنی تۆماری ناوی ده‌نگده‌راندا، پشت ببه‌سترێت به تۆماری ره‌گه‌زنامه‌ی ساڵی 2004، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له پێكهێنانی لیستێكی یه‌كگرتو ده‌كرێت كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌خۆ بگرێت له‌رێگای نوێنه‌رایه‌تیكردنی رێژه‌یی.
پێشتر مه‌یسون ده‌ملوجی په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی عێراقیه رایگه‌یاندبو كه په‌رله‌مانی عێراق به‌نیازه چاره‌سه‌ری كاتی بۆ كه‌ركوك بدۆزێته‌وه له پێناو به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتودا.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ته‌حسین كه‌هیه ئه‌ندامی توركمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر چاره‌سه‌رێكن بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی كاتیش بێت.
وتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ كه‌ركوك بدۆزرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ئێستاشدا چاره‌سه‌ره‌كه كاتی بێت، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری بنه‌مای ته‌وافوق و دیالۆگی سیاسی چاره‌سه‌ر بۆ ئێستا و داهاتو بدۆزرێته‌وه.