(سبه‌ی):
ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆِران له وڵاتی فینله‌ندا هه‌واڵێكی سایتی (PUKmedia) ره‌ت ده‌كاته‌وه كه دوێنی (یه‌ك شه‌ممه) بڵاوكرابۆوه به ناونیشانی (ئه‌ندام و لایه‌نگرانی گۆڕان به‌لێشاو دێنه‌وه ناو ریزه‌كانی ی.ن.ك).
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه دانه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردوه، هه‌ڵسوڕێنه‌رانی لیستی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نن: "گروپێکی چەند کەسی، لەڕۆژی 22/8/2009دا رایانگەیاند كه وازیان لە کۆمیتەی فینله‌ندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێناوە و پەیوەست بون بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە. هەر ئەم گروپە ڕۆژی 25/8/2009 کۆمەڵەی گەنجانی سەر بزوتنەوەی گۆڕانیان پێکهێنا، دواتر کۆمیتەی پشتیوانی لە لیستی گۆڕان له فینله‌ندا، سەرەڕای تێبینی لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو راگەیاندنە، دو جار بەمەبەستی هاوکاری و لەیەکتر گەیشتن و کاری هاوبەش لەگەڵیاندا دانیشتنی ئەنجامدا، ئێستا لەو ناوانەی کە لە راگەیاندنی کۆمەڵەکەدا هاتبو، تەنها کارون ئەحمەد ساڵح دوای پرس و ڕا پێکردنمان گەڕایەوە ناو کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەو یەکێک بو که خۆی وه‌ک هه‌ڵسورێنه‌رێك ناسیوه، نەک بەرپرسی کۆمەڵەی گەنجان بۆ پشتیوانی له لیستی گۆڕان، وەک لەهەواڵەکەی (PUKmedia)دا هاتوە.
هه‌ر له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه: ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه راست بوایه ئه‌وا ده‌بو كۆمیته‌ی فینله‌ندای یه‌كێتی ناوی ئەو ئەندامانەی بزوتنەوەی گۆڕانیان بڵاوبكردایه‌ته‌وه كه هاتونه‌ته‌وه ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی، هەر لێرەوە بە دۆستان و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێین: بەو جۆرە چەواشەکاریانە هەڵنەخەڵەتێن، ئەوە نیشانەی دۆڕاوی و پەلەقاژێی کەمیی جەماوەرییانە. بزوتنەوەی گۆڕان لەوپەڕی گەشەکردن و بەرفراوانبونی بەردەوامدایە، لە ڕۆژانی داهاتودا بە بەڵگەوە، ئەو راستییەتان بۆ دەردەکەوێت.
شایەنی باسە، ئەو کەسانەی لەو دو وێنەی هەواڵەکەدا دیارن، بێجگە لە کەسی ئاماژە بۆکراو، باقییەکەی ئەندامان و لایەنگرانی کۆنی یەکێتین و پشتیوانیان له لیستی کوردستانی ده‌کرد.
ئەمەش ناوی ئەندامانی کۆمەڵەکەیه کە ئامادە نین بۆ هیچ سەروەت و سامان و پلەو پایەیه‌ك بچنەوە ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە:
شیروان جه‌مال محه‌مه - هێلسینکی
حه‌سه‌ن حه‌مید کۆرای - هێلسینکی
کاروان فه‌تاح ساڵح – هێلسینکی
زۆزک عه‌زیز حسێن - هێلسینکی
ئالان عه‌لی ئه‌حمه‌د - هێلسینکی
زانا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا - هێلسینکی
ئیبراهیم مه‌حمود عه‌لی - تامپێرێ
بۆ بینینی هه‌واڵه‌كه‌ی (PUKmedia) كلیك له‌سه‌ر ئه‌و لینكه بكه: