 |
|
Wednesday, September 30, 2009 |
|
سه‌عدی به‌رزنجی: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كه‌ركوك نه‌كرێت، هه‌رێمی كوردستان بایكۆتی ده‌كات |
(سبه‌ی):
سه‌عدی به‌رزنجی په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی رایگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مان ده‌كات ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه پارێزگای كه‌ركوكیش نه‌گرێته‌وه".
سایتی خه‌به‌ر له‌زاری به‌رزنجییه‌وه بڵاویكرده‌وه "نابێت له‌میانی گفتوگۆكانی په‌رله‌مانی عێراقی تایبه‌ت به‌یاسای هه‌ڵبژاردن باس له‌مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بكرێت".
ئاشكراشیكرد، هاوپه‌یمانی كوردستان داواده‌كات عێراق بكرێته یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و لیستی داخراویشی پێ گونجاوتره به‌ڵام رێگرنییه له‌وه‌ی په‌رله‌مان لیستی كراوه په‌سه‌ند بكات.
داوایشیكرد هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگای كه‌ركوك سازبكرێت‌و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی راگوێزراون‌و گه‌ڕانه‌وته‌وه به‌شداری بكه‌ن.
|
|
|
|