 |
|
Tuesday, October 06, 2009 |
|
فینله‌ندا: بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەیه‌کی جەماوەری سازکرد |
(سبه‌ی):
له راگه‌یاندراوێكدا كه بۆ سبه‌یان ناردوه هه‌ڵسوڕێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له فینله‌ندا نوسیویانه: "دوای بانگەواز و ئامادەکاری و هەوڵێکی زۆر، رۆژی یەکشەممە ٢٠٠٩.١٠.٤ لە یەکێ لە هۆڵەکانی شاری هێلسنکی، بەئامادەبونی ژمارەیەکی باش لە کوردستانیان و کەسایەتی هونەری و کۆمەڵایەتی و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوەیەکی جەماوەری بەرفراوان ساز درا. نێو هۆڵەکە بەدو ئاڵای کوردستان و دروشمی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان رازێنرابوە.
کۆبونه‌وه‌که له لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوان عەباس شوان و سیروان سابیر و سه‌باح عه‌باس و کاك هه‌ردی سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه چو.
دوای بەخێرهاتن و یەک خوڵک راوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، سرودی گۆڕان درا بەگوێی ئامادەبواندا. هەڵسوڕاوانتیشکیان خستە سەر چۆنییەتی پێکهێنانی کۆبونەوەکە وخۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ به‌شداری کردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاماده‌بوان که زۆربه‌یان له شاره جیاکانی تره‌وه بۆ به‌شدارییان کرد له کۆبونه‌وه‌که، پشان له لایه‌ن هه‌ڵسورای چالاك (سه‌باح عه‌باس) وته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کار‌و چالاکییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وڵاتی فینله‌ندا پێشکه‌ش کرا.
دواتر باسی سەرەکی بۆ بەڕێز مامۆستا جەمال حاجی محەمەد نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌چو، لەسەر هەلومەرجی بزوتنەوەی گۆڕان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵی، مەسەلەی خۆ تۆکمەکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەرەوەی وڵات.

لێرەدا سەرخەتی کۆی پەیڤەکانی باسەکەی هاوکات وەڵام بە پرسیاری ئامادەبوان، دەخەینە رو:
به‌ڕێزی دەورو نەخشی پۆزەتیفانەی پشتیوانانی دەرەوەی وڵات بەرز نرخاند… هەوڵی رێفۆرم لەنێو خودی یەکێتیدا بێسەمەر بو… ئه‌و خاڵه‌ی رون کرده‌وه‌که بزوتنەوەی گۆڕان ته‌نها له‌ڕیفۆرم خوازه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی پێک نه‌هاتون، به‌ڵکو باڵی ریفۆرم ته‌نها به‌شێکن له‌م بزونته‌وه‌یه‌وه به‌شێکی له‌لایه‌نگران و دۆستانی حیزبه‌کانی ترن و که‌سانی زۆری بێ لایه‌نی تیایه، شۆڕشی سپیمان لێکردن.. خەباتکردنمان بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی بوە… ئەم سیستەمە لەگەڵ واقعی ناگونجێت بۆیە دەبێت بگۆڕێت… قۆناغی یەکەمان بڕی، شەمەنەفەرەکە کەوتۆتە جوڵان… بزوتنەوەکە موڵکی هیچ کەس نییە و تاپۆی کەس نییە، هی هەمومانە… لەهەمو هەڵبژاردنەکاندا بەسەربەخۆ بەشداری دەکەین… بەڵام پێکەوە هەمو بەرگری لەبەرژەوەندییەکانی کورددا دەکەین… جەماوەر خۆیان بنکەکانیان لەگیرفانی خۆیان دادەنا… ئێمە دەمانەوێت وڵاتەکەمان وەک ئەوروپا بنیاتنه‌ینه‌وه بەڵام ده‌بێت بەبەرگی کوردییەوە بێت… ئێستا قۆناغی خۆڕێکخستنە… لەهەر وڵاتێک‌دا خۆیان سەرپشکن چۆنیان پێباشە با وابکەن، چ جۆرە سیستەمێکی ریکخستن هەڵدەبژێرن بۆ کارکردنیان…
له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئه‌بێت فاسیلەی نێوان جەماوەر و سەرکردایەتی کەم بکرێتەوە، زۆر نزیک بن لەیەکەوە... رێکەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک پێش هەڵبژاردن ناکەین.. ئێمە لەگەڵ لایەنی کوردی نەمان کردوە چۆن لەگەڵ عەرەبەکاندا دەیکەین… لەدوای هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی ٢٥ کورسی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانمان بەر فراوان بوە…
له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانده به‌ڕێز مامۆستا جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌ناو ی.ن.ك زۆر هه‌وڵمان داگۆڕان بکه‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه‌قبوڵ نه‌کرا، گەڕانەوە بۆ ناو یەکێتی مەحاڵە … ئەگەرکێشەی موڵکداری لە ناو یەکێتیدا بەیاسایی چارەسەر بکرێت و بەسەرئەنجامێکی باش بگات، هەر هەموی دەدەینە بنەماڵەی شەهیدان و خاوەنەکانیان….
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌وه‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێویستی به‌هاوکاری هه‌مو لایه‌که‌بۆیه‌هه‌رکه‌سێک پرۆژه‌یه‌ک یان هه‌ر بۆچونێکی هه‌یه ئه‌توانێت به‌سه‌ربه‌ستی و ئه‌وپه‌ری ئازادیه‌وه‌بۆمان بنێرێت . هه‌روه‌ها وتی ئێمه ئیمانمان بەهەرێمێکی سەربەخۆ نییە بۆ کەرکوک، ئەوەش یەکێکە لەو دەیەها پروپاگەندانەی کە لەدژی گۆڕان دەکرێت ویاسا و رێساکان و تەنانەت کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان له ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵات دایه، بۆیە زۆر ئاساییە بۆ فشار خستنە سەریان ناچار لەزۆر مەسەلەدا پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی عێراقی ببەین…
دوای پشویەکی کورت، یەک کاتژمێر و نیو تەرخان کرا بۆ گفتوگۆکردن، نزیکی ١٥ تا ١٧ کەس لەژنان و پیاوان بەوپەڕی سەراحەتەوە پرسیار و رەخنە و پێشنیارەکان و تەنانەت توانجەکانیشیان خستەڕو. مامۆستا جەمال و هەڵسوڕاون وەڵامی راشکاوانەیان دایەوە، تیشکیان خستە سەر خاڵە ناڕۆشنەکان.
لەکاتژمێری دواهەمیندا، گۆڕانخوازان، کە لەشارەکانی لاهتی، تورک‌و، تامپێرێ، ئیماترا و کاریایەوە هاتبون، درێژەیان بەکۆبونەوەکانیاندا، لەوماوەیەدا لەلایەن هەڵسوڕاوانەوە بەکورتی تیشک خرایە سەر کار و هەڵسوڕاوانی رابردو، گەشە و گەورەبونی بزوتنەوەکە، کێشە و گیروگرفتەکان، پێویست بونی گۆڕانکاری لە هەیکەلی کار و هەڵسوڕاواندا بکرێت و دوبارە کارەکان دابەش بکرێت. گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە لەهەر شارە هەوڵبدرێت، لەشوێنی نیشتەجێبونی خۆیانەوە لیژنەی هەڵسوڕاوان پێکبهێنرێت، یەک یان ددیاریبکرێت تا لە ئەنجومەنی گشتی وڵاتەکەدا بەشدار بن، ئیتر لەوێشدا کار دابەشبکرێتەوە.
سەرئەنجام کۆبونەوەکە لەکەش و هەوایەکی دۆستانە و مۆدێرن و ریکوپێکدا بەسەرکەوتویی کۆتایی هات.
کۆبونه‌وه‌که له لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوان عەباس شوان و سیروان سابیر و سه‌باح عه‌باس و کاك هه‌ردی سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه چو. |
|
|
|