(سبه‌ی):
رۆژی پێنجشه‌ممه 19/11/2009 كۆنگره‌ی رێكه‌وتنی هیلسینكی و چاره‌نوسی كه‌ركوك له به‌غدادی پایته‌خت ده‌ستی پێكرد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك له‌و كۆنگره‌یه كشانه‌وه.
له كۆنگره‌كه‌دا كه ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و پرۆفیسۆر پاتریك ئۆمالی و چه‌ندین پسپۆری نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاماده‌یبون، ئاماژه به‌وه كرا، ده‌كرێت رێكه‌وتنی هیلسینكی بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشچونی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به كێشه‌كانی كه‌ركوك.
به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و كۆنگره‌یه كه بڕیاره 3 رۆژ بخایه‌نێت، چه‌ندین ۆرك شۆپی جیاجیا له خۆ ده‌گرێت كه هه‌ریه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به‌به‌شێك له كێشه‌كانی كه‌ركوكه‌وه هه‌یه.
عه‌لی مه‌هدی جێگری سه‌رۆكی حزبی توركمان ئیلی و ئه‌ندامی لیستی توركمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك له یه‌كه‌م دانیشتنی كۆنگره‌كه كشاونه‌ته‌وه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌كه‌دا باسی ماده‌ی 140ی تایبه‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی دیمۆگرافی كه‌ركوك كراوه.
