(سبه‌ی):
لیستی حه‌دبا له‌دژی بونی كارمه‌ندانی كورده له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وادا.
دڵشاد عه‌بدوڵا زێباری، ئه‌ندامی ئه‌میندارێتی گشتی گردبونه‌وه‌ی حه‌دبا، كه له‌لایه‌ن ئه‌سیل نوجه‌یفییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتوه، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی دهۆك و هه‌ولێر وه‌ك كارمه‌ندی هه‌ڵبژاردن بۆ نه‌ینه‌وا دانراون، بۆیه ناڕه‌زایه‌تییه‌كیان دژ به ده‌ره‌نجامی تیروپشكی هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانبه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌شكردوه.
زێباری باوه‌ڕیشی وایه، پارێزگای نه‌ینه‌وا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ده‌بێت كارمه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بن.
جێی ئاماژه‌یه تاوه‌كو ئێستا ناكۆكیه‌كانی نێوان لیستی حه‌دبا و لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، ئه‌و ناكۆكییانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له ساڵی رابردودا به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی لیستی حه‌دبا زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵی به‌ده‌ستهێنا و لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وای بێبه‌شكرد له وه‌رگرتنی هیچ پۆستێك له حكومه‌تی ناوخۆی ئه‌و پارێزگایه.