 |
|
Thursday, January 28, 2010 |
|
عێراق دو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی ئه‌نگۆلیا ئیمزا ده‌كات |
(سبه‌ی):
حكومه‌تی عێراق دو گرێبه‌ستی كۆتایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سۆن ئه‌نگۆلی نیشتیمانی ئیمزاكرد، كه له‌ڕێگه‌یانه‌وه ئه‌ركی پێشخستنی دو كێڵگه‌ی نه‌وتی بچوك له باكوری عێراق ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
ئه‌و دو رێكه‌وتنه كه ماوه‌كه‌ی ده‌گاته 20 ساڵ، به‌شێكن له‌و 7 رێكه‌وتنانه‌ی كه مانگی رابردو له خولی دوه‌می پێدانی مۆڵه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی‌دا ئه‌نجامدران، كه به‌هۆیه‌وه كۆمپانیای سۆن ئه‌نگۆل, هه‌ردو كێڵگه‌ی نه‌وتی نه‌جمه و گه‌یاره پێشده‌خه‌ن كه ده‌كه‌ونه پارێزگای موسڵه‌وه.
قه‌باره‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گیش له‌كێڵگه‌ی نه‌جمه به 858 ملیۆن به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت و بڕی 6 دۆلار ده‌درێت به كۆمپانیای ئه‌نگۆلییه له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتدا، به‌ڵام له كێڵگه‌ی گه‌یاره‌دا كه قه‌باره‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گ تیایدا به 807 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له به‌رامبه‌ر ده‌رهێنانی به‌رمیلێك نه‌وتدا 5 دۆلار به سۆن ئه‌نگۆل ده‌درێت. |
|
|
|