(سبه‌ی):
له ئاكامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گولـلهیهكی كاتیوشا له نزیك بنكه‌ی پۆلیسی زابی باشور له كه‌ركوك، چوار كه‌س بریندار بون.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به سبه‌ی راگه‌یاند: سه‌عات 11:30 خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه) له ناحیه‌ی زابی باشوری كه‌ركوك له شوێنێكی نادیاره‌وه موشه‌كێكی جۆری كاتیۆیشا به ئاراسته‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و ناحیه‌یه هه‌ڵدراوه.
وتیشی: له ئه‌كامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و موشهكهدا دو پۆلیسی بنكه‌كه و له‌گه‌ڵ دو هاوڵاتی مه‌ده‌نیش بریندار بون.
راشیگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستی پێكردوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی تێگرتنی ئه‌و موشه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشت ئه‌م كاره‌وه‌ن تاوه‌كو ئێستا ئاشكرا نه‌بوه.
ئارام جه‌مال