(سبه‌ی):
هێزه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی ئازادی له‌شاری که‌رکوک دو چه‌کداری سه‌ر به رێکخراوی نه‌قشبه‌ندی ده‌ستگیر ده‌که‌ن و دو بۆمبی تهوقیتکراویش پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه.
عه‌قید بێستون قه‌فاری، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی پۆلیسی ئازادی به‌سبه‌ی راگه‌یاند: شه‌وی (چوارشه‌ممه)ی رابردو له‌سه‌ر زانیاری هاوڵاتیان هێزه‌کانی بنکه‌که‌مان دو چه‌کداری رێکخراوی توندڕه‌وی نه‌قشبه‌ندیان ده‌ستگیرکرد، له‌کاتی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری رێکخراوه‌که‌یاندا له گه‌ڕه‌که‌کانی موسه‌ڵای شاری که‌رکوک.
وتیشی: جگه له ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ش دو تۆمه‌تباره‌که دانیان به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی دیکه‌دا ناوه و له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان.
عه‌قید بێستون ئاشكراشیکرد: ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) به پشت به‌ستن به‌زانیاری هاوڵاتیان دو بۆمبی ته‌وقیتکراویان له‌سه‌ر دو رێگه‌ی گشتی له گه‌ڕه‌که‌کانی موسه‌ڵا و شۆریجه‌ی که‌رکوک پوچه‌ڵ کردوه‌ته‌وه، که بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی توندوتیژی دانرابون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که له‌کاتی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه‌کاندا هیچ زیانێکی گیانی و مادی به‌دواوه نه‌بوه.
ئارام جه‌مال