 |
|
Monday, February 01, 2010 |
|
ئه‌نبار: هه‌ر پیاوێك ژنی دوه‌م بخوازێت 2 هه‌زار دۆلار و 5 هه‌زار دۆلاریش بۆ ژنی سێیه‌م و چواره‌م وه‌رده‌گرێت |
(سبه‌ی)
هه‌ندێ له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی عێراقی و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار داوا له پیاوه ژندار و بێ ژن و گه‌نجه عێراقیه‌كان ده‌كه‌ن له‌و شارانه‌ی كه پشێویان تێدایه ڕازی بن به بنه‌مای فره‌ژنی به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ژنانی ته‌ڵاقدراو و قه‌یره‌و بێوه‌ژن.
ئه‌م بانگه‌شه‌یه له كاتێكدا دێت كه كخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له پارێزگای ئه‌نبار (130) هه‌زار ژماره‌یان تۆماركردوه له كۆی ئه‌و ژنانه‌ی دوچاری بێوه‌ژنی و قه‌یره‌یی بونه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ش لای خۆیانه‌وه پرۆژه‌یه‌كیان راگه‌یاندوه بۆ هاندان و یارمه‌تیدانی پیاوان له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی دوچاری ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه بونه‌وته‌وه و هاوكات بڕێك پاره‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كراوه.
رابیعه محه‌مه‌د نایل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رونكردنه‌وه‌ی زیاتری له باره‌ی یاساكه‌وه ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند:نه‌ك شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌ڵكو واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ش ناچارمان ده‌كات په‌نا ببه‌ینه به‌ر یاسای فره‌ژنی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كانی كوشت و بڕ و ته‌قینه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له عێراقدا ڕۆژ له دوای ڕۆژ رێژه‌ی ژنانی لانه‌واز و بێ كه‌س زیاد ده‌كات.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار سه‌باره‌ت به‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه بۆ پڕۆژه‌كه‌یان ته‌رخانیان كردوه ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ی داوه" ئه‌و پیاوانه‌ی ژنێكی ته‌ڵاقدراو یان بێوه‌ژنێك یاخود قه‌یره كچێك بخوازن، ئه‌وا بڕی (2) هه‌زار دۆلاریان ده‌درێتێ. ئه‌و پیاوه‌شی سیان یاخود چوار ژن بهێنێ (5) هه‌زار دۆلاری ده‌درێتێ". |
|
|
|