(سبه‌ی)
كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی، حكومه‌تی یۆنان هانده‌دات بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه‌ی ئاماده‌كراوه بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته. به‌پێی ئه‌و یاسایه پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی یۆنانی بۆ بیانییه‌كان ده‌سته‌به‌ر كراوه‌و تا ئاستێكی زۆر ئاسانكاری كراوه بۆ په‌نابه‌ران له‌و وڵاته.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و پڕۆژه یاسایه دوای شه‌ش ساڵ له‌به‌رده‌وام بون ره‌گه‌زنامه‌ی یۆنانی ده‌درێت به توێژی دوه‌می په‌نابه‌ران پاش ئه‌وه‌ی شه‌ش ساڵی به‌رده‌وام له قوتابخانه‌كانی یۆنان‌دا ده‌خوێنن.
پۆلیزۆ گۆبۆڵوس ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته له‌و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌ی به ئاماده‌بونی توركیا‌و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپی رێكخرابو، رایگه‌یاندوه هه‌رچه‌نده ئه‌و پرۆژه یاسایه هه‌مو گرفته‌كانی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵام سه‌باره‌ت به وڵاتێكی وه‌ك یۆنان هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه و كاروباری په‌نابه‌ران به ئاراسته‌یه‌كی گرنگدا ده‌بات.
هه‌روه‌ها له‌و كۆنگره‌یه‌دا بڕیاردراوه منداڵی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له وڵاتانی ئه‌وروپادا له‌دایك ده‌بن بێ جیاوازی ره‌گه‌زنامه‌یان بدرێتێ و تێڕوانین و سیاسه‌تی گشتییان به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران سه‌راپا گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێنرێ.
گرنگی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له‌وه‌دایه ژماره‌یه‌كی زۆر له رێكخراو و ده‌زگا حكومی و نیمچه حكومیه‌كان تێیدا ئاماده بون و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕینی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر به‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌و وڵاتانه‌دا ده‌ژین.