 |
|
Wednesday, March 17, 2010 |
|
په‌رله‌مانتارێکی گۆڕان: هه‌ر وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نسیق بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، متمانه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه |
(سبه‌ی):
دوێنێ (سێشه‌ممه) شاندی په‌رله‌مانی كوردستان چاویانكه‌وت به گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌ریتانیا و پێیان راگه‌یاندن كه رێگه‌ناده‌ین هیچ وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نسیقتان له‌گه‌ڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ری كورد دیپۆرت بكه‌نه‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی كوردستان، لایه‌نی به‌ریتانیش پێیان راگه‌یاندون ئه‌گه‌ر سوربن له‌سه‌ر ئه‌و باسه كێشه‌تان بۆ دروست ده‌كه‌ین و ڤیزه و ئاسانكاری هاتوچۆ بۆ به‌رپرسه حكومیه‌كانتان ناكه‌ین.
شاندی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 13/3 گه‌یشتنه به‌ریتانیا، له‌سه‌ر بانگێشتێكی فه‌رمی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی ئاشنابون به شێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی له‌و وڵاته و میكانیزمه‌كانی پێكه‌وه‌به‌ستنی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی ناوه‌ند و شانده‌كه سه‌ردانی به‌شه‌كان و پێكهاته‌كانی په‌رله‌مانیان كردوه و چاویان كه‌وتوه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ند وه‌زیرێكی تایبه‌تمه‌ند، به‌تایبه‌تی وه‌زیری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) شاندی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی سه‌ردانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی (وێڵس)یان كردوه، كه هه‌رێمێكه له به‌ریتانیا.
ئه‌گه‌رچی سه‌ردانه‌كانی شاندی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بو به ئاشنابون به ئه‌زمونی كاری په‌رله‌مانی له هه‌رێمه جیاوازه‌كانی وڵاتێكدا، به‌ڵام دوێنێ (سێشه‌ممه) له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا، شانده‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیا و به‌ئاماده‌بونی قونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، و باسی كێشه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی و گرفتی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد كرا.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان و یه‌كێك له ئه‌ندامانی شانده په‌رله‌مانیه‌كه‌ی كوردستان، له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی)، وتی: له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێدا باسی كێشه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانكرا و داوامانكرد كه به‌دواداچون بكرێت بۆ كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ی به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نا ئینسانی ده‌نێردرێنه‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی.
ئاشکراشیکرد: سه‌رۆكی په‌رله‌مان زۆر به راشكاوانه جه‌ختی له‌سه‌ر كێشه‌ی كورده دیپۆرتكراوه‌كان كرده‌وه و گفتوگۆیه‌كی زۆری له‌باره‌وه كرا، به‌ڵام به‌ریتانیه‌كان وتیان به‌پێی بڕیارێكی حكومه‌تی به‌ریتانی هه‌ر په‌نابه‌رێك ئه‌و بڕیاره بیگرێته‌وه، راسته‌وخۆ ده‌نێردرێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.
نه‌ریمان وتیشی: لایه‌نی به‌ریتانی پێیان وتین، ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نسیق ده‌كه‌ین، له‌كاتێكیشدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ند نه‌بێت، ئه‌وكاته له‌چه‌ند رویه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌وه‌ستێنن، وه‌كو پێدانی ڤیزه به به‌رپرسه حكومیه‌كان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌ر وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ته‌نسیقه بكات له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌ریتانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه، ئێمه وه‌كو په‌رله‌مان متمانه‌ی لێ ده‌سه‌نینه‌وه و روبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیستی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه لایه‌نی به‌ریتانی به‌ڵێنیان داوه مه‌حزه‌ری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ببه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌روی خۆیان گفتوگۆی بكه‌ن و وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بنێرنه‌وه.
رۆژی 13/3 شاندی په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتوه له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، كه له 9 كه‌س پێكهاتوه له‌سه‌ر بانگێشی راسته‌وخۆی په‌رله‌مانی به‌ریتانا گه‌یشتنه ئه‌و وڵاته، بڕیاره له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌یان بهێنن.
|
|
|
|