 |
|
Tuesday, March 23, 2010 |
|
ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رێتی و ره‌گه‌زنامه ده‌داته 2500 په‌نابه‌ری عێراقی |
(سبه‌ی):
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا مافی په‌نابه‌رێتی و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی بداته 2500 هاوڵاتیی عێراقی.
هه‌ریه‌ك له نوسینگه‌ی كۆچ و په‌نابه‌ران و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایانكرد، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاریداوه له مافی په‌نابه‌رێتی بداته 2500 په‌نابه‌ری عێراقیی نیشته‌جێی وڵاتانی سوریا و ئوردن و بڕیاره سه‌رجه‌میان ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییان پێ بدرێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا دێت بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و عێراقیانه‌ی كه له ترسی توندوتیژی له وڵاته‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵهاتون به تایبه‌تی هاوڵاتیه مه‌سیحییه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی كۆچ و په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا، له رێكه‌وتی 30ی ئه‌م مانگه‌دا 150 عێراقیی دیكه ده‌گه‌نه ئه‌ڵمانیا و له مانگی نیسانی داهاتوشدا ژماره‌یه‌كی دیكه ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته و به‌سه‌ر ویلایه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیادا دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خولی فێرونی زمانیان بۆ ده‌كرێته‌وه و ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به كه‌لتوری ئه‌و وڵاته ببن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێشوازیی له 1877 په‌نابه‌ری عێراقیی نیشته‌جێی وڵاتی سوریا و 335 په‌نابه‌ری نیشته‌جێی ئوردن كردوه.
رۆبه‌رت درێفس به‌رپرسی نوسینگه‌ی كۆچ و په‌نابه‌رانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی و به هاوكاری سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئئه‌نجام ده‌درێت.
هاكات ماركۆس بایر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی (دوێچه‌ڤێله‌ی) رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی هیوا و ئاسۆیه‌كی نوێی به‌خشیوه‌ته عێراقیه‌كان و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش له‌لایه‌ن داموده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه به‌شێوه‌ی جیاواز پشتگیری‌یان لێ ده‌كرێت. |
|
|
|