(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له پێنج وڵاتی ئه‌وروپا كرد كه پرۆسه‌ی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق رابگرن و هاوكات رێكخراوه‌كه هۆشداریدا له‌وه‌ی كه به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق مافی مرۆڤایه‌تییان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندوه: ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییانه‌ی كه له ئێستادا له وڵاتانی به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا و سوید ده‌ژین و بڕیاره سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه) ره‌وانه‌ی عێراق بكرێنه‌وه، ئه‌وانه‌ن كه مافی پێدانی په‌نابه‌رێتی سیاسی‌یان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ناردنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقیانه به‌زۆر، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه دانراون.
حه‌سیبه حاج سه‌حراوی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فه‌ریقا له رێكخراوی لێبوردنی نێده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی عێراق له وڵاتانی ئه‌وروپاوه، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و مافی مرۆڤه كه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییانه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
سه‌حراوی وتیشی: تاوه‌كو ئێستاش عێراقیه‌كان، پاش تێپه‌ڕبونی 7 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی وڵاته‌كه‌یاندا، له‌بارودۆخێكی مه‌ترسیداردا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و حكومه‌تی عێراقیش له‌توانایدا نیه پارێزگاری له هاوڵاتییه‌كانی بكات.