 |
|
Saturday, June 19, 2010 |
|
به‌غدا: په‌نابه‌رانی عێراقی روبه‌ڕوی لێدان بونه‌ته‌وه |
(سبه‌ی):
ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌ی كه به‌زۆر له به‌ریتانیاوه نێردراونه‌ته‌وه بۆ عێراق رایده‌گه‌یه‌نن كه له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا روبه‌ڕوی لێدان‌و سوكایه‌تی بونه‌ته‌وه، له كاتێكدا له لایه‌ن پاسه‌وانه به‌ریتانیه‌كانه‌وه له فڕۆكه هێنراونه‌ته خواره‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان له كۆی ئه‌و42 عێراقیه‌ی كه به‌زۆر له به‌ریتانیاوه نێردراونه‌ته‌وه بۆ عێراق هێشتا 36 كه‌سیان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد ده‌ستبه‌سه‌رن، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به نهێنی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه عێراق .
یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه كه كورده به (بی بی سی) راگه‌یاندوه، له‌لایه‌ن پاسهوانو كارمه‌ندانی ئاسایشی فڕۆكه‌كه‌وه به‌زۆرو به‌لێدان هێنراونه‌ته خواره‌وه‌و سوكایه‌تی زۆریان پێكراوه. |
|
|
|