(سبه‌ی):
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس كۆمسیاری كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریدا له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی عێراق بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌رله‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی له‌و وڵاته سه‌قامگیر بێت.
گۆتێریس كه به سه‌ردانێكی 3 رۆژه له شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا بو، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق، په‌یوه‌سته به بارودۆخی ئه‌منیی ناوخۆی عێراق و پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا.
وتیشی: پێویسته هانی حكومه‌تی عێراق بدرێت له دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ هێنانه‌كایه‌ی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی و پێشی وابو ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی عێراق كه كارێكی نامرۆڤانه‌یه، به‌تایبه‌تی له كاتێكدا كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ماوه‌ی رابردودا له‌ترسی توندوتیژی و سزادان وڵاتیان جێهێشتوه.