(سبه‌ی):
به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و داكۆكی كردن له‌كێشه‌كانی خه‌ڵك و گه‌یاندنی داواكاریه‌كانیان بۆ لایه‌نی ده‌سته‌ڵات، (ناوه‌ندی رێكخراو و گروپی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نیه‌كانی گه‌رمیان) راگه‌یاندرا.
عه‌دنان قوربانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی رێكخراوه‌كانی گه‌رمیان به(سبه‌ی) راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی بیرمانكرده‌وه له‌وه‌ی كه سنوری گه‌رمیان پێویستی به كاری هاوبه‌ش هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه له‌ماوه‌ی رابردودا به‌تاكه رێكخراوێك نه‌مانتوانیوه گرفته‌كانی سنوره‌كانمان چاره‌سه‌ربكه‌ین، بۆیه به‌باشمان زانی به‌كۆمه‌ڵیی و هاوبه‌شیی رێكخراوه‌كان بتوانین كاره‌كان ئه‌نجامبده‌ین.
وتیشی: هه‌ر بۆیه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ناوه‌ندی رێكخراو و گروپی كۆمه‌ڵه مه‌ده‌نیه‌كانی گه‌رمیانمان راگه‌یاند، كه پێكدێت له‌حه‌وت كۆمه‌ڵه‌و گروپی مه‌ده‌نی له‌سنوری گه‌رمیاندا، وه‌كو یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی عێراق، كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامی گه‌رمیان، یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان، رێكخراوی مامۆستایانی پیشه‌یی له‌كوردستان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گروپی به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌رمیان و گروپی گه‌نجانی بوێر له‌گه‌رمیان.
عه‌دنان قوربانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی رێكخراوه‌كانی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: مه‌به‌ستیشمان له‌یه‌كگرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵ و ریكخراوه‌دا، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها داكۆكی كردنه له‌كێشه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌وانه بۆ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له‌ڕوی ناسینی مافه‌كانیان.
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا قوربانی وتیشی: كه ده‌رگامان ئاوه‌ڵایه‌و پێشمان وایه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا چه‌ندان رێكخراو و گروپی تری سنوره‌كه‌مان له‌ناو ئه‌و گروپه‌دا به‌شدار ده‌بن.
هۆشه‌نگ هه‌رته‌لی