گەلەری 06:19 - 02/12/2018

بەرزترین تاوەرەکانى رادیۆ و تەلەفزیۆن لە جیهاندا

+ -

(سبەى):
هێشتا تاوەرەکانى تەلەفزیۆن و رادیۆ رۆڵى گەورەیان هەیە لە گەیاندنى ئاماژە و پەخشکردندا، لەگەڵ ئەو ئەرکەدا تاوەرە نوێ و ئەندازیارییەکان سیمایەکى جوان و سەرنجڕاکێشیان بەو شار و وڵاتانە بەخشیوە کەتێیاندا بونیاتنراون.

هاوکات ئەو تاوەرانە بونەتە بەشێک لە سیما و هێماکانى ناسینەوەى ئەو شار و وڵاتانە و سەرنجى گەشتیارانى ناوخۆ و بیانى بەلاى خۆیاندا رادەکێشن.

ئەمانەى خوارەوە چەند تاوەرێکى تەلەفزیۆن و رادیۆ جیهانییەکانن کە بە بەرزییەکى زۆر دروستکراون و دیزاینەکانیشیان جیاواز و سەرنجڕاکێشە.

 

 

تاوەرى تۆکیۆ سکایتر لە ژاپۆن بەرزییەکەى (634) مەترە و بەرزترین تاوەرى تەلەفزیۆنییە

 

تاوەرى گوانجۆى چینى کە بەرزییەکەى (604)مەترە

 

 

سی ئێن تاوەر لە تۆرنتۆى کەنەدا بەرزییەکەى (553.33)مەترە

 

تاوەرى ئۆستان کینۆ لە مۆسکۆ بەبەرزى (540.1)مەتر

 

تاوەرى میلاد لە تاران (435)مەتر بەرزیەکەیەتى

 

 

تاوەرى کەى ئێڵ لە کوالالامپور بەبەرزى (421) مەتر

تاوەرى تیانجین لە چین کە بەرزیەکەى (415.2)مەترە

 

تاوەرى رادیۆ و تەلەفزیۆنى ناوەندیى لە پەکین (405)مەتر بەرزە

 

تاوەرى توشو وان لە چین کە بەرزییەکەى (388) مەترە