گەلەری 09:48 - 08/02/2019

هەورامان؛ ئاوێتەبون لەگەڵ سروشت

+ -
(سبەى):
هەڵکەوتەى جوگرافیى هەورامان و سود وەرگرتن لە بەردى ناوچەکە بۆ دروستکردنى رێڕەوى هاتوچۆ و بینا و خانوەکان لە لایەن دانیشتوانەکانیەوە، وایکردوە دیمەنێکى مێژویى و سەرنجڕاکێشى هەبێت و زیاتر سیماى ناوچەکە تێکەڵ بە سروشت و شاخ و کەشوهەواکەى ببێت.

سروشتى هەورامان و وایکردوە خەڵکى کوردستان و گەشتیاران لە سەرجەم وەرزەکاندا سەردانى بکەن بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش ئەوەش بەهۆى تایبەتمەندێتى بەرهەمە خۆماڵییەکان و سەرنجڕاکێشى سروشتەکەى و جیاوازى کەشوهەواکەى بەراورد بە ناوچەکانى دیکە لە سەرجەم وەرزەکاندا.