گەلەری 10:35 - 11/02/2019

راوەماسی لە ئاوی بەستودا

+ -

(سبەی):
ماسیگرانی شارۆچکەی ئاهلات لە بەدلیس، بێ گوێدانە مەترسی لە دەریاچەی نازیک کە ئێستا بەهۆى شەپۆلى سەرما و سۆڵە و بەفربارینەوە بەستویەتی، لە ئاوى بەستودا راوەماسی دەکەن.


ماسیگرانی گوندەکانی چواردەوری شارۆچکەکە گوێ بە مەترسییەکان نادەن و لە هەر (100) مەترێکدا کونێک لە چینی بەستوی دەریاچەکە دەکەن و لەرێی ئەو تۆڕانەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەیخەنە نێو ئاوی دەریاچەکەوە ماسی دەگرن، دواتر لە بازارەکانی شارۆچکەکەدا دەیفرۆشن.