(سبەی):
رێکخراوێکی مافی
مرۆڤ ئاشکرای دەکات لە (40) ساڵی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، زیاتر لە شەش هەزار کەس لەو وڵاتە لەسێدارە
دراون.
رێکخراوی مافی
مرۆڤی ئێران لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاشکرای کردوە تائێستا ئێران و چین زیاترین
رێژەی لەسێدارەدانیان تێدا جێبەجێدەکرێت، لە ساڵی (2018) نزیکەی (273) کەس بە تۆمەتی جیاواز
لە ئێران لەسێدارە دراون و پێدەچێت ئەو ژمارەیەش زیاتر بێت.
ئاماژە بەوە کراوە؛
چوار تاوان لە کۆماری ئیسلامی ئێران زیاترین سزای سێدارە گرتونییەوە کە بریتین لە
(دوژمنایەتی سیستمی ئیسلامی، گەندەڵی و ماددەی هۆشبەر و دەستدرێژیی).
لە لایەکی دیکەوە
حکومەتی ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە؛ ساڵی رابردو (223) کەس لە ئێران بە تۆمەتی جیاجیا
لەسێدارە دراون.
دوێنێ چوارشەممە
کۆنگرەی جیهانی دژی سێدارە لە جیهاندا لە بینای پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە
برۆکسێل بە ئامادەبونی (1500) نوێنەری
(140) وڵات دەستی پێکردوە کە بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت و ئەمەش هەوڵێکی نێودەوڵەتییە
بۆ کۆتاییهێنان بە سزای سێدارە لە جیهاندا.
تائێستا (142)
وڵات سزای سێدارەیان لە وڵاتەکانیان هەڵوەشاندوەتەوە و لە بەرامبەردا نزیکەی (53)
وڵات بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەو سزایە و لەو وڵاتانەش چین و ئێران زیاترین سزای
لەسێدارە دانیان تێدا جێبەجی دەکرێت.