(سبه‌ی):
لەکاردانەوەی روداوەکەی نیوزلەندا کە (50) هاوڵاتی مسوڵمان بونە قوربانی، گەنجێک له‌به‌رده‌م كامێرادا هێلكه‌یه‌ك له‌سه‌ری سیناتۆرێکی ئوسترالیدا دەشکێنێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا کە دوێنێ شەممە بۆی رێکخرابو، فریزه‌ر ئه‌نینگ سیناتۆری ئوسترالی دوایئه‌وه‌ی لێدوانێكی مشتومڕئامێزی دا له‌باره‌ی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی نێو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا، له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و هێلكه‌یه‌ك له‌سه‌ریدا ده‌شكێنرێت.
ئه‌و سیناتۆره كه مێژویه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمێنته ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كانی، پاش ئه‌وه‌ی هێلكه‌یه‌ك ده‌كێشرێت به‌سه‌ریدا، ئه‌ویش هه‌رزو ئاوڕ ده‌داته‌وه و له‌و گه‌نجه ده‌دات كه هێلكه‌كه‌ی له‌سه‌ریدا شكاند، دواتر هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوارده‌وری بون هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی سیناتۆره‌كه‌یاندا و گه‌نجه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه قۆڵبه‌ست كرا.
دوای رودانی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی نێو مزگه‌وتێك له نیوزله‌ندا کە رۆژی هەینی رویدا، سیناتۆر فریزه‌ر ئه‌نینگ به‌یاننامه‌یه‌كی توندی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند، هۆكاری راسته‌قینه‌ی خوێنڕژان له نیوزله‌ندا ئه‌و "رێكارانه‌ی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران بو كه رێگه‌ی به موسوڵمانه ده‌مارگیره‌كاندا له نیوزله‌ندا بمێننه‌وه" و ترسی زیادبوی نێو كۆمه‌ڵگاش له بونی ئیسلامه كه به‌رده‌وام له‌زیادبوندایه.