(سبەی):
فەرماندەیەکی
ئەمەریکا رەتی دەکاتەوە هەزار سەربازیان لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان بمێننەوە و
ئاشکرای کردوە تەنها (200) سەرباز لەو ناوچانە دەمێننەوە.
جۆزێف دانفۆرد،
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا رایگەیاندوە؛ ئەوەی رۆژنامەی (واڵستریت جۆرناڵ)ی
وڵاتەکەی سەبارەت بە مانەوەی هەزاران سەرباز لە سوریا بڵاوی کردوەتەوە دورە لە راستییەوە و بڕیاری لەو شێوەیە نەدراوە.
دانفۆرد وتویەتی:
هێزەکانی ئەمەریکا لە باکوری سوریا و لە سنوری تورکیا جێگیرربون هەماهەنگیی تەواویان
هەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا لەو سنورانە.
ئاماژەی بەوەکردوە؛
ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگیی لەگەڵ وڵاتان و راوێژکردن لەگەڵ
هەوپەیمانەکانی بۆ جەنگ لە دژی چەکدارانی داعش.
پێشتر دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبو؛ سەرجەم سەربازانی وڵاتەکەی لە باکوری سوریا
دەکشێنێتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە دو هەزار سەرباز بو، بەڵام دواتر لەو بڕیارە
پاشگەز بوەیەوە و رایگەیاند تەنها (200) سەرباز وەک هێزی ئاشتی پارێز لەو ناوچانە
دەمێننەوە.