(سبەى):
ژمارەى دانیشتوانى
ئیستانبوڵ (15) ملیۆن کەسى تێپەڕاندوە، بەوپێیە ژمارەى دانیشتوانى ئەو شارە لە ژمارەى
دانیشتوانى (131) وڵات زیاتر.
ئاژانسى ئەنادۆڵ ئامارێکى
دهزگای سهرژمێری توركیا و سندوقی دانیشتوانی نهتهوه یهكگرتوهكانى بڵاو
کردوەتەوە کە بەپێى ئامارەکە ژمارەى دانیشتوانى ئیستانبوڵ (15) ملیۆن (67) ههزار و
(724) کەسە و بە " جەنجاڵترین شار"ى ئەو وڵاتەى ناوبردوە.
بهپێی داتاکان لە ساڵى
(2018)دا ژمارهی دانیشتوانی توركیا گهیشتبوە (82) ملیۆن و سێ ههزار و (882) كهس
و کە دانیشتوانى ئیستانبوڵ (18%)ى ئەو رێژەیەیان پێکهێنابو، ژمارەى دانیشتوانى ئەو
شارە لەماوەى تەنها پێنج ساڵدا نزیکە یەک ملیۆن زیادى کردوە.
لەکاتێکدا کە ژمارەى
دانیشتوانى ئیستانبوڵ (15) ملیۆنى تێپەڕاندوە، ژمارهی دانیشتوانی (131) وڵات لەو
کەمترە لە سەروهەمویانەوە بهلژیكا (11.5) ملیۆن كهس، یۆنان (11.1) ملیۆن
كهس دواتر نەمسا کە ژمارەى دانیشتوانکەى کەمتر لە (9) ملیۆن کەسن و سویسرا (8.5)
ملیۆن ژمارەى دانیشتوانەکەیەتى دواى ئەویش وڵاتانى بولگاریا و پاراگواى و ئیمارات
و قەتەر و چەندین وڵاتى دیکە.