(سبه‌ی):
ئەو بێچوە نەهەنگەی رۆژی شەممەی رابردو لە کەنارەکانی فلیپیندا لە دەریاکەدا هاتبوە دەرەوە، پاش ئه‌نجامدانی شیكاریی پزیشكی، (40) کیلۆ پلاستیکی لەناو سکیدا دۆزرایه‌وه.
پسپۆڕانی بواری زینده‌وه‌رزانی و ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش له مۆزه‌خانه‌ی (DBone Collector) كه مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ته به ئێسكه‌په‌یكه‌ری گیانداران له شاری داڤۆوای فلیپین، توشی شۆك بون كاتێك هۆكاری مردنی ئه‌و نه‌هه‌نگه‌یان بۆ ئاشكرا بو كه له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا راپێچی كه‌ناراوه‌كانیان كردبو.
لە پۆستێکی فەیسبوکیاندا، مۆزه‌خانه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه کە (40) کیلۆ پلاستیک کە (16) کیسەی برنج و (4) تورەکەی گەورە و ژمارەیەکی زۆر لە عەلاگە لە ناوسکی نەهەنگەکەدا دەرهێنراوه و ئەمەش بوەتە هۆی دروستبونی ئازارێکی زۆر لە گەدەی نەهەنگەکە و وایکردوە لە ئاوەکە بێتە دەرەوە و دواجار گیان له‌ده‌ست بدات.
ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ئەمە یەکەمجار نییە روداوی له‌و جۆره روبدات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو ژمارە زۆرەی پلاستیکیان لە سکی نەهەنگێکدا نەبینیوە و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و رێکخراوە جیهانییەکان و حکومەتی وڵاتان کرد سنورێک بۆ فڕێدانی پلاستیک لەنێو ئاوەکاندا دابنێن و خەڵکی هۆشیار بکەنەوە لە ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و كاره.
به‌كارهێنانی ماده‌ی پلاستیك له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا زۆر به‌ربڵاوه و به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی (Ocean Conservancy) بۆ ساڵی (2017)، چین و ئیندۆنیزیا و فلیپین و تایلاند و ڤێتنام به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاتر له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، ماده‌ی پلاستیكی فڕێ ده‌ده‌نه ناو ده‌ریاكانه‌وه.