کوردستان
06:50 - 18/03/2019
ئێران: بەشداریى هیچ ئۆپەراسیۆنێکمان نەکردوە دژى پەکەکە
(سبەى):
فەرماندەیەک لە سوپاى
ئیران رەتى دەکاتەوە وڵاتەکەى بەشدارى هیچ ئۆپەراسیۆنێکى کردبێت دژى پارتى
کرێکارانى کوردستان (پەکەکە).
ئێوارەى ئەمڕۆ دوشەممە،
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە ئەرکانى سوپاى ئێران بە ئاژانسى هەواڵیى (فارس)ى ئەو وڵاتەى
راگەیاندوە؛ سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سوپاى تورکیا ئۆپەراسیۆنى دژى پارتى کرێکارانى
کوردستان ئەنجامداوە، بەڵام هێزە چەکدارەکانى ئێران بەشدارییان لەو ئۆپەراسیۆنەدا
نەکردوە.
لێدوانەکەى ئەو سەرچاوەیە
لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سولەیمان سۆیلۆ رایگەیاند سوپاى وڵاتەکەى بە هاوبەشى لەگەڵ
ئێران ئۆپەراسیۆنى هاوبەشى لە ناوچە سنورییەکانى نێوان هەردو وڵات ئەنجامداوە.