(سبه‌ی):
ژه‌نه‌راڵ جۆزێف دانفۆرد سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت ژۆرناڵ)ی ره‌تكرده‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سوریا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌لایه‌ن پنتاگۆنه‌وه بڵاوكرایه‌وه، دانفۆرد رونیكرده‌وه‌ته‌وه، ئه‌و پلانه‌ی له مانگی شوباتی رابردو راگه‌یه‌نراوه، هیچ بڕگه‌یه‌كی هه‌موار ناكرێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له جێبه‌جێكردنی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا.
دانفۆرد جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا به‌رده‌وام ده‌بن له پلانی سه‌ربازی له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ سوریا.
وتیشی: تا ئه‌مڕۆكه پلانه‌كانیان به‌رهه‌مدار بون و له چه‌ند رۆژی داهاتودا ده‌ره‌نجامه‌كانیان به‌ده‌رده‌كه‌ون.
پێشتر رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت ژۆرناڵ) له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاویكرده‌وه كه سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی خۆی له سوریا بهێڵێته‌وه‌و ئه‌و بڕیاره‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه واشنتۆن به‌نیازه به‌رده‌وام بێت له هه‌ماهه‌نگیی هێزه كوردییه‌كان سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كورد له‌نزیك سنوره‌كانی.
له (19)ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردو دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پلانی كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سورویا راگه‌یاند، پاشان له (22)ی كانونی دوه‌مدا ئه‌مساڵ كۆشكی سپی ئاشكرایكرد كه نزیكه‌ی (200) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سوریا ده‌مێننه‌وه پاش پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان.