(سبه‌ی):
بنه‌ماڵه‌ی (كۆكمان تانیچ) ئه‌نجامده‌ری هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری ئۆترێختی هۆڵه‌ندا رایده‌گه‌یه‌نن كه كوڕه‌كه‌یان به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه.
راگه‌یاندنه‌كانی هۆڵه‌ندا له‌زاری بنه‌ماڵه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌وه بڵاویانكرده‌وه، تانیچ ته‌قه‌ی له كه‌سێكی نزیكی خۆی كردوه له ناو ترامدا و دواتریش ته‌قه‌ی له چه‌ند كه‌سێكی تر كردوه كه ویستویانه هاوكاریی كه‌سی ته‌قه‌لێكراو بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه كه تانیچ كێشه‌ی ده‌رونیی هه‌یه و دو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ژنێك، چوه‌ته به‌رده‌م دادگا.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هۆڵه‌ندا ئاشكرایانكردوه كه لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری دیكه‌ی روداوه‌كه ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه نdیه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه كه ره‌نگه هۆكاری هێرشه‌كه كێشه‌ی خێزانی بوبێت.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه تانیچ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ باوك و دایكی‌دا نیdه و هه‌روه‌ها باوك و دایكیشی لێك جیابونه‌ته‌وه و باوكی له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه‌دا هاوسه‌رگیریی كردوه.
له روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری ئۆترێختدا، (3) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و (5) كه‌س بریندار بون.