(سبەی): دوای راپەڕینی جەماوەریی خەڵکی کوردستان دژی رژێمی بەعسی عێراق و رزگارکردنی زۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان بە کەرکوکیشەوە، روداوێکی دیکەی مێژویی رویدا کە کۆڕەوی یەک ملیۆنیی هاوڵاتیانی کوردستان بو. راپەڕینی بەهاری ساڵی (1991) کە لە پێنجی ئازار لە شاری رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە دەستی پێکرد و لە (21)ی ئازار لە کەرکوک تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا، زۆربەی دامو دەزگاکانی رژێمی بەعس لە باشوری کوردستان کرانە دەرەوە و سەرجەم ھێز و سەربازەکانی رژێم دەرکران. چەند رۆژێک دوای راپەڕین، وەک وەڵامێک رژێمی بەعسی عێراق بە سوپایەکی بێشومارەوە ھێرشی کردەوە سەر کوردستان و کۆڕەوی خەڵکی کوردستان دەستی پێکرد، زۆرینەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ئاوارەی سەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی تورکیا و ئێران بون. کۆڕەوەکە لە کۆتایی مانگی ئازار و سەرەتای مانگی نیسان دەستپێکرد، بەڵام لە رۆژی چواری نیساندا بەشێوەیەکی بەرچاو زۆرینەی دانیشتیوانی هەرێم ماڵ و حاڵیان بە جێهیشت و بەرەو سنورەکان بەڕێکەوتن، زیاتر لە (دو) ملیۆن هاوڵاتیی کورد ئاوارهی سنورهکانی ئێران و تورکیا بون. کۆچی مێژویی کورد بە "کۆڕهوه مهزنهکه" ناونرا، وەک رەتکردنەوەی دەسەڵاتی بەعس کە کەمتر لەمانگێک بو خەڵک دژی راپەڕی بو. لەو رۆژەدا، زیاتر لە (دو) ملیۆن هاوڵاتیی هەرێمی کورستان لهترسی دوبارەبونەوەی هێرشی کیمیایی (16)ی ئازاری ساڵی (1988) بۆ سەر هەڵەبجە و تاوانی ئەنفال کە بوە هۆی بێسەروشوێن بونی زیاتر لە (182) هەزار کەس ئاوارهی سنورهکانی ئێران و تورکیا بون، ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوهی نهتهوه یهکگرتوهکان ناوچەی دژهفڕینی بۆ پشتیوانی کردن له باشوری کوردستان پهسەند کرد. ئێران پێشوازی له ئاوارهکان کرد، بهڵام تورکیا سەرەتا دەرگای بەسەر ئاوارەکاندا نەکردوە کە کە پهنایان بردبوه بەر سنورەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، بەهۆیەوە ژمارهیهکی زۆر له ئاوارهکان بههۆی دۆخی نهگونجاوی تهندروستی و خۆراک گیانیان له دهستدا. حکومهتی تورکیا دوای ماوهیهک ژمارهیهکی زۆر لە ئاوارهکانی گهڕاندهوه بۆ عێراق و ریکخراوهی لێبوردنی نێودهوڵهتی له راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە؛ لە مانگی ئازار تا مانگی ئایاری (1991) نزیکەی (2584) ئاواره بهبیانوی لێبوردنی گشتی حکومهتی سەدام، لەلایەن تورکیاوە رهوانهی عێراق کراونهتهوه. برۆنۆ باربی وێنهگری فهڕهنسیی بە رەچەڵەک مەغریبی که پێشتر وهک وێنهگری ههواڵهکانی شهڕ له کهنداو کاری کردبو دوای خۆی گەیاندە سنورەکانی هەرێم و تورکیا و دۆخی نهگونجاو و دڵتهزێنی ئاوارە کوردەکانی تۆمار کرد. یەکێکی تر لەو فۆتۆگرافەرانەی لە رێگەی کامێرا و وێنەکانیەوە نەهامەتییەکانی کۆڕەوی کوردی گەیاندە جیهان، یانیس بەهراکیس-ی یۆنانی بوە، کە مانگی رابردو بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی (58) ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ئەو فۆتۆگرافەرە بۆ تۆمارکردنی روداوە گرنگ و چارەنوسسازەکانی جیهان خۆی گەیاندوەتەوە بەرەکانی جەنگ و شوێنە کارەساتبارەکان و سات و چرکە هەستیارە مێژوییەکانی تۆمار کردوە، کە گرنگترینیان بریتین لە (جەنگی ئەفغانستان، کۆڕەوی کورد لە ساڵی (1991)، ئاوارەبونی هەزاران هاوڵاتی کۆسۆڤۆ لە ساڵی (1988) جەنگی چیچان، بومەلەرزەی کشمیر، بەهاری عەرەبی، دۆخی کۆچبەرانی جیهان).
ئــاگاداری
ههرێمی كوردستان؛ مزگهوت وشوێنه ئاینییهكان دادهخرێن
جوتیار عادل: حکومەتی هەرێم بەڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی
پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق پەسەندکرا
سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان: شێوازێکی نوێی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە ھەرێم جێبەجێ دەکرێت
بڕیاره نوێییهكانی لیژنهی باڵای ئۆپراسیۆنهكانی پارێزگای سلێمانی
ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی: هەرکەس و شوێنێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر
هەرێمى کوردستان؛ (10) توشبوى دیکەى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
فراکسیۆنى گۆڕان (16) پێشنیازە یاسا پێشکەشى پەرلەمان دەکات