(سبەی): وەرزی بەھاری ئەمساڵ لە ناوچەی ھەورامان تائێستاش لە ژێر کاریگەری سەرماو سۆڵەی زستاندایە و لەم کاتەدا کە بەھار مانگێکی تێپەڕکردوە، دیمەنی بەفری سەر چیاکان و سەوزایی دەشت و دۆڵی ناوچەکە، ھێندەی تر دیمەنی ھەورامانی سەرنجڕاکێشتر کردوە. ھەورامان لە چوار وەرزەی ساڵدا جوانی و تایبەتمەندی خۆی ھەیە و ھەر وەرزێک لەم ناوچەیە بۆن و بەرام و دیمەنێکی تایبەتی ھەیە. لەئێستادا و لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھاردا دیمەن و کەشێکی رەنگاوڕەنگی زێڕینی بۆ ھەورامان ھێناوە، تائێستاش چیاکانی ناوچەکە تارای سپی بەفرینیان پۆشیوە و کەشی سەرماو سۆڵە لەسەر ناوچەکە ماوە و دیمەنی بەفر و گژو گیای سەوز و گوڵی سور تێکەڵ بەیەک بون. ھەورامان ناوچەیەکی شاخاوی و گەشتیارییە لە سنوری شاری ھەڵەبجە، ھەڵکەوتەی جوگرافی و دیمەنی جوانی باخ و چیا و دۆڵی ناوچەکە و سازگاری ئاو و ھەواکەی وایکردوە لە ھەر چوار وەرزەکەی ساڵدا گەشتیاران رو لەو ناوچەیە بکەن بۆ بینینی دیمەنی جوانی ناوچەکە، لە ئێستاشدا رۆژانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن. ئەم ناوچەیە چەندین سەیرانگای لەخۆگرتوە و دیمەنی چڕی باخ و بێستان و شاخەکانی جێگای سەرنجی گەشتیارانە و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی ھەیە.
به وێنه؛ فیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان له سلێمانی
بەوێنە: ئاهەنگی نەورۆز لەشاری ئامەدی باکوری کوردستان
به وێنه؛ گهشت و سهیرانی هاوڵاتیان لهیهكهم رۆژی نهورۆزدا
وێنە؛ یەکەم رۆژى جەژنى نەورۆز لە سەیرانگاى دوکان
کۆیە؛ بەڕێوەچونى ئاهەنگى نەورۆز
وێنە؛ بەڕێوەچونى ئاهەنگى نەورۆز لە سلێمانى
وێنە؛ ئامادەکارییەکانى هاوینەهەوارى دوکان بۆ پێشوازى لە گەشتیاران
سلێمانی؛ ڤیستیڤاڵی خواردنی سەمەنی
وێنە؛ مەراسیمى ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجە