(سبەى):
وەزیرێکى بەریتانیا
رایدەگەیەنێت؛ ئەمەریکییەکان شەڕیان ناوێت لەگەل ئێران، بەڵام ئەگەر
بەرژەوەندییەکانیان روبەڕوى هێرش بوەوە
ئەوە وەڵامیان دەبێت.
ئەمڕۆ دوشەممە جێرمى هەنتى وەزیرى دەرەوەى
بەریتانیا لە پەراوێزى کۆبونەوەى کۆمەڵەى تەنروستى جیهانى لە ژنێف، لە وەڵامى
رۆژنامەنوساندا و لەبارەى ئاڵۆزبونى دۆخى نێوان ئیران و ئەمەریکاوە وتى:"بە ئیرانییەکان
دەڵێم سوکایەتى و هێرش نەکەنە سەر لایەنى ئەمەریکى، چونکە دەبێت هۆشدارى ئەوەیان
بدرێتێ ئەگەر بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا هێرشیان بکرێت سەر ئەوا ئیدارەى ترەمپ بێ
وەڵام نابن".
هەنت بە میدیاکارانى وتوە؛ ئەوان جەنگیان ناوێت
لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا روبەڕوى هێرش بونەوە، ئەوا کاردانەوە
و وەڵامیان دەبێت، بۆیە پێویستە ئێرانییەکان بە وردى بیر بکەنەوە.