گەیشتنی کۆچبەرێک بە خاکی ئەڵمانیا فۆتۆ: ئەرشیف

جیهان 10:59 - 21/05/2019

ئەڵمانیا (25) ملیار دۆلار بۆ پەنابەران تەرخان دەکات

+ -

(سبەی):
حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرای کردوە لە ساڵێکدا (23) ملیۆن دۆلاری بۆ کێشەکانی تایبەت بە پەنابەران لە وڵاتەکەی تەرخان کردوە.

تەلەفزیونی (یۆرۆنیوز) بڵاوی کردوتەوە؛ وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر بودجەی تەرخانکراو بۆ کاروباری تایبەت بە پەنابەران و کۆچبەران لە وڵاتەی ئاشکرا کردوە و رایگەیاندوە کە رێژەکە بەراورد بە ساڵی (2017) بۆ (11%) زیادی کردوە و گەیشتوەتە (23) ملیۆن یۆرۆ.

بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە خەرجییەکان، حکومەت لە ساڵی (2018) زیاتر لە (23) ملیار یۆرۆی بۆ پێگەیاندن و دۆزینەوەی هەلی کار و چارەسەری کێشەی خێزانی و خۆراک و شوێنی مانەوەی کۆچبەران و پەنابەران تەرخان کردوە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتوە: حکومەت نزیکەی هەشت ملیار یۆرۆی تەرخان کردوە، لە وڵاتانی کۆچبەران بۆ ئەوەی رێگریی بکرێت لە هاتنی بەلێشاوی کۆچبەران و پەنابەران بۆ وڵاتەکەی و ئەو بودجەیەش تەرخانکراوە بۆ دۆزینەوە چارەسەری دۆخی پەنابەران لە وڵاتەکانی خۆیان.

حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاندوە؛ ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەی رویان لە وڵاتەکەیان کردوە لە (16) ویلایەتدا جێگیر کراون کە زۆربەیان خەڵکی سوریا و عێراق و ئەفغانستان بون کە هەر ویلایەتێک (7.5) ملیاری یۆرۆیان تەرخان کردوە بۆ جێگیرکردنی پەنابەران.